دیمەنی سووتانی ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم هۆتێل لالەزار
ئاڤا نیوز
ماوەی 16 ڕۆژە تەرمێکی سووتاو کە لە شوێنی هێرشەکەی لالەزار دۆزراوەتەوە، لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی هەڵگیراوە و کەس خۆی لێ بەخاوەن ناکا.
چیرۆکی سەرەکی: هەر ئەو ڕۆژەی کوژراوەکانی شەڕەکەی لالەزار گەیێنرانە پەیمانگەی دادی پزیشکیی سلێمانی، بەشێکیان ناسرانەوە و خێزانەکانیان تەرمەکانیان وەرگرتووە، بەڵام دوای زیاتر لە دوو هەفتە، هێشتا تەرمێک نەناسراوەتەوە و کەسوکاری بەدەمییەوە نەچوون.
لێدوانی فەرمی: بەرزان محەمەد، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی بە چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: تەرمەکە بە جۆرێک سووتاوە کە ناناسرێتەوە و ئاسەواری ناسینەوەی تێدا نەماوە، بۆیە داوا لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لە شەڕەکە لالەزار زانیاریی بێسەروشوێن بوون، سەردانمان بکەن و پشکنینی دی ئێن ئەی بکەن. تاوەکو بزانین ئەو تەرمە هی چ خانەوادەیەکە.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا زانیویەتی کۆمەڵێک خێزان خۆیان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی ناونووس کردووە، تاوەکو ئێستاش دوو خێزان پشکنینیان کردووە و چاوەڕێی ئەنجامەکان و ڕۆژانی داهاتوو ئەنجامەکان دەردەچن. پاش ئەوەی سامپلەکان بۆ دی ئێن ئەی وەرگیران و پشکنینیان بۆ کرا، پەیمانگەی دادی پزیشکیی سلێمانی ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان ڕادەگەیێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا چارەنووسی بەشێک لە گیراوەکانی لالەزار نادیارە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەوە ڕێگە نادرێت هەموو دەستگیرکراوان ببینین، تاوەکو بزانین دۆخی تەندروستییان چۆنە و چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
باکگراوند: بەرەبەیانی هەینی 22-8-2025، زیاتر لە 10 هەزار چەکداری دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی بە تانک، تۆپ، درۆن و دۆشکە و بیکەیسی و چەندین چەکی جیاوازەوە هێرشیانکردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ڕووداوەکە ترس و نیگەرانیی زۆری لەلای هاونیشتمانیان دروستکرد، سەدان گەشتیاری بیانیش ڕاستەوخۆ سلێمانیان بەجێهێشت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






