هێزەكانی كۆماندۆ ئۆفیسی ژمارەیەک ڕێكخراوی ناوخۆیی و بیانی لە سلێمانی تاڵان دەكەن: فڵچەی ددان شوشتنیش براوە
- کوردستان
- 7 ئەیلوول

ساتی هێرشکردنە سەر لالەزار لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەكاتی هێرشکردنە سەر لالەزار، هێزەكانی كۆماندۆی یەکێتی هەڵیانكووتاوەتە سەر ئۆفیسی ژمارەیەك ڕێكخراوی ناوخۆیی و بیانی و سەرجەم كەلوپەلەكانیان بردوون، سەنتەری میترۆش نیگەرانە لەوەی كە ئەمجۆرە ڕەفتارە، هەرێمی كوردستان بكاتە زۆنی سوور بۆ كاری ڕێكخراوە بیانییەكان.
وێنە گەورەكە: تەلاری (پایا) دەكەوێتە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی و نزیكە لە ماڵی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و هۆتێل لالەزار، ئۆفیسی پێنج ڕێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەو تەلارە هەن، بەرەبەیانیی ڕۆژی 22ـی ئابی 2025، لەكاتی شەڕە خوێناوییەكەی لالەزار، هێزی چەكداری یەکێتی هەڵیانكووتاوەتە سەر ئەو تەلارە و سەرجەم كەرەستەكانی ناو ئۆفیسەكانی ڕێكخراوەكانیان بردووە.
چی ڕووی دا: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان زانیویەتی، هێزەكە سەرجەم كەرەستەی ناو ئۆفیسی ڕێكخراوەكانی بردووە، لەوانەش: قاسەی پارە بەوەی لەناویدا بووە كە پارەی پرۆژەكان بووە، چوار ئامێری چاپكردنی ڕەنگاورەنگ و ڕەش و سپی، تەلەفۆنی سەتەلایتی سورەییا، چەند سێتێكی كۆمپیوتەر، نۆ لاپتۆپی جۆراوجۆر، سێتی داتاشۆ، سێ سێتی كامێرای سۆنی و كانون، ئامێری مای فای ئاسیاسێل و فاست لینك و ئای كیو، ئامێری ژماردنی پارە، چەند شاشەیەكی تیڤی، پاسپۆرتی كارمەند، چەند هیدفۆنێك، سپیكەر، مۆبایل، چەندین یو پی ئێس، تا دەگاتە كەرەستەی زۆر زۆر سادەییش وەك: فلچەی ددان شتن و ئامێری ڕیشتاشینی كارمەندان.
لە ڕێكخراوی دیکە مەكینەی خەیاتی، مەكینەی ئۆڤەر، نەخش و ئوتوو، درێل، گسكی كارەبا، جزدان بە پارەوە و جانتاشیان بردوون.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕێكخراوانەی تاڵانكراون بریتین لە، ڕێكخراوی بەهرەدار بۆ پەرەپێدانی گەنجان، پایا ئەیجێنسی، ئارت پلەس، پارێزەرانی ئاوی عێراق و كوردستان، ڕێكخراوی (UPP) كە بە (Un Ponte Per) ناسراوە و، ڕێكخراوێكی قازانج نەویستی سەربەخۆی ئیتاڵییە، كار دەكات بۆ دروستكردنی پردی ئاشتی و بەهێزكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچە جێناكۆكەكانی وەك عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدانی كۆمەڵگا، گەنجان، بەهێزكردنی ژنان، و پاڵپشتیكردنی پەنابەران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، وێڕای سەركۆنەكردنی هێرشی چەكداران بۆ سەر نووسینگەی ڕێكخراوە ناوخۆیی و بیانییەكان، ئەو ڕەفتارە بە پێشێلكاری ڕوونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی وەسف دەكات و، مەترسی ئەوەشی هەیە هەرێمی كوردستان بكاتە زۆنی سوور و شوێنێكی نائارام بۆ كاری رێكخراوی بیانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێكخراوانە بەهیچ جۆرێك پەیوەندییان بە ململانێی سیاسی و چەكدارییەوە نەبووە و هیچ پاساوێك بۆ دەستگرتن بەسەر كەلوپەلەكانیان نییە.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی ئەو ڕێكخراوانە ئامادە نین بە ناوی خۆیان زانیاری بدەن، تەنانەت فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكانیان لەو ڕووداوە ئاگادار نەكردووەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدا لەو فەرمانگەیە بەفەرمی تۆمار كراون و مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.
هەنگاوی داهاتوو: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو ڕاگەیێنراوەی سەنتەری میترۆ كۆدەبێتەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ بابەتەكە دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






