چەند خێزانێک خۆیان بۆ پشکنینی DNA تەرمە سووتاوەکەی لالەزار ناونووس کردووە
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ماوەی 16 ڕۆژە تەرمێکی سووتاو کە لە لالەزار دۆزراوەتەوە، لە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی هەڵگیراوە و هێشتا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە و ڕادەستی کەسیش نەکراوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو خێزان بە مەبەستی پشکنینی DNA ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە ئایا ئەم تەرمە هی کەسوکارەکەیانە یان نا.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەر لالەزار، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نزیکەی 30 چەکدار لە هێزی دووپشک کوژران، هەرچی پەیوەستە بە ژمارەی دەستگیر کراوان دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، نزیکەی 163 کەس دەستگیرکراون، هاوکات بەشێکی دیکەشیان هێشتا چارەنووسیان نادیارە، ئێستا خانەوادەکانیان لە هەوڵدان سۆراغی کوڕەکانیان بکەن و لە چارەنووسیان دڵنیا ببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشەکەی سەر لالەزار، لەسەر پێشنیازی بەرزان محەممەد، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا داوا لەو خانەوادانە کرا کە کەسێکیان لەو شەڕەدا بێسەروشوێنە، سەردانی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA، بە ئامانجی ئاشکراکردنی ناسنامەی تەرمە سووتاوەکە.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی کە کۆمەڵێک خێزان خۆیان بۆ ئەم پشکنینە ناونووس کردووە، تا ئێستاش دوو خێزان پشکنینی DNAیان ئەنجام داوە و چاوەڕێی ئەنجامەکانن کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕابگەیەنرێن. دوای وەرگرتنی نموونەکان و ئەنجامدانی پشکنین، پەیمانگەی دادی پزیشکی سلێمانی ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان بڵاو دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکە: جگە لەم تەرمە سووتاوە، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان کە بە ئاڤا نیووزیان داوە، زیاتر لە 15 چەکدار لە شەڕەکەی لالەزار بێسەروشوێنن. بەشێکیان هێشتا لە ژیاندان، بەڵام شوێنی زیندانیکردنیان دیار نییە و کەس نەیبینیون. بەشێکی دیکەشیان کوژراون، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان ناکەنەوە.
باکگراوند: شەوی 22ـی ئاب، هێزێکی زۆری کۆماندۆ و دژەتیرۆری یەکێتی، هێرشییان کردە سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە نزیک هۆتێل لالەزار. دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ کردن بەشی هەرە زۆری ئەندامانی هێزی دووپشک کە بەرگرییان لە لاهوور شێخ جەنگی دەکرد، دەستگیر کران یان کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
10 خولەک لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە