وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڤلادیمێر پووتین ناچار بە گفتوگۆ و دانوستان دەکەین

شەیری بکە لە:
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڤلادیمێر پووتین ناچار بە گفتوگۆ و دانوستان دەکەین

ئاڵای ڕووسیا و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا داوا لە ئەوروپا دەکات هەماهەنگی واشنتن بن لە فشارخستنە سەر ئابووری ڕووسیا و بە تەنیا ڕێگەچارەی دادەنێت بۆ ناچارکردنی ڤلادیمێر پووتین بە دانوستاندن.

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و ئەورووپا هەڵمەتێکی تووندیان دەستپێکردووە بۆ ناچارکردنی ڕووسیا بە کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا، بۆ ئەو مەبەستەش پەنا دەبەنە بەر فشارە ئابووری و دیپلۆماسییەکان و سزادانی ئەو دەوڵەتانەی نەوتی خاوی ڕووسیا دەکڕن، لە هەمان کاتدا واشنتن ئەورووپا تۆمەتبار دەکات بە خۆدوورگرتن لە سزای قوورس بۆ سەر ئابووری ڕووسیا و وڵاتانی کڕیاری نەوتی ڕووسی.

لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: واشنتن ئامادەیە ڕێکاری زۆر تووند دژ بە ڕووسیا بگرێتە بەر، بەڵام دەبێت لە بەرامبەردا دەوڵەتانی ئەورووپیش لەو هەنگاوە هەماهەنگی ئەمریکا بن و ڕێکاری هاوشێوە بگرنەبەر، پێویستە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپیەکان سزای تووند بخەینە سەر دەوڵەتانی کڕیاری نەوتی ڕووسی، بەم شێوەیە ئابووری ڕووسیا وێران دەبێت و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ناچار دەبێت پەنا بەرێتە بەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن.

زانیاریی زیاتر: بێسنێت لە بەشێکی وتەکانیدا گوتی: ئێمە ئێستا لە پێشبڕکێداین، پێشبڕکێی خۆڕاگری لە نێوان ئابووری ڕووسیا و سوپای ئۆکراینا، دەبێت ئێمە پاڵپشت بین بۆ ئەوەی سوپای ئۆکراینا بەسەر ئابووری ڕووسیادا سەر بکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ