
ئەو باڵەخانەیەی کە ئیسرائیل لە دەوحە کردیە ئامانج
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە عێراق، هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیلی بۆ سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکە بۆ شکستپێهێنانی ئاگربەست بووە لە فەڵەستین.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحە کردە ئامانج، هەرچەندە لە هێرشەکەدا هیچ سەرکردەیەکی حەماس نەکوژرا و سەرجەمیان ڕزگاریان بوو، بەڵام پێنج ئەندامی حەماس و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی قەتەر بەهۆی سەختی بۆردومانەکەوە گیانیان لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە پێشێلکردنی سەروەریی قەتەر و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هاوکات دەربڕی خواستی فراوانخوازیی ئیسرائیلیشە کە تەنیا سنووری فەڵەستین ناگرێتەوە بەڵکو ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەی بە ئامانج گرتووە، هێرشەکەش بۆ شکستپێهێنانی هەر هەوڵێکی نێوەندگیرییە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی گەلی فەڵەستین.
دەشڵێت، لەپاڵ قەتەر دەوەستن و ئیسرائیل لەهەر کاردانەوەیەکی دژی هێرشەکە بەرپرسیار دەبێت، داواش لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن بە ئەرکی یاسایی خۆهەڵسێت و شەڕخوازیی ئیسرائیل و تاوانەکانی ڕابگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






