دوو ملیار دیناری دیکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئاو لە هەولێر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 10 ئەیلوول

کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوو ملیار دیناری دیکە وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانى ئاو تەرخانکرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە دیوانی پارێزگای هەولێر گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى شارە نیشتەجێکانى وەبەرهێنان، گرفتى کارەباى ئیفراز، دابینکردنى بودجەى پێویست بۆ چارەسەرکردنى کێشە و گرفتە تەکنیکیەکانى ئاوى ناو شار و دەوروبەری کرا، گوژمەیەک پارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دابین کرا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوى هەولێرمان ڕاسپاردووە، پشتبەست بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانى تایبەت بە گەیاندنى ئاو بە هاوڵاتییان، دیراسەیەکى ووردى کێشەکانى ئاوى شارە نیشتجێبووەکانى وەبەرهێنان بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەولێر، دەڵێت، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ گرفتە تەکنیکییەکانى کارەباى ئیفراز یەک و دوو و سێ، کە کێشەى دابەزین و نزمبوونى ڤۆڵتیەیان هەیە.
بۆ ئەم مانگە لە سەر ڕەزامەندى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی دوو ملیار دیناری دیکە وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردن و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەم و کوڕییە تەکنیکیەکان و نەهێشتنی گرفت و کێشەکانى سەرچاوەکانى ئاو تەرخانکراوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت لە زووترین کاتدا ڕێکارى پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانی ئاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






