بۆ گەیشتن بە خۆبژێووی لە وزە، عێراق پشت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبەستێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵاوگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای "KBR"ـی ئەمریکی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بۆ گەیشتن بە خۆبژێووی لەبواری وزە و بەتایبەتیش سووتەمەنی لە بەرهەمەکانی نەوت، پشت هەوڵی ناوخۆ و ئەزموونی کۆمپانیا بیانییەکان دەبەستن لەناویشیاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕوانگەی عێراق بۆ ساڵی 2030 حکومەت پلانی داناوە سوتانی غاز بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکات و وەبەرهێنانی تێدا بکات، جگە لەوەش لە زۆرێک لە پارێزگاکان پاڵاوگەی بوونیادناوە و خواستی گەیشتن بە خۆبژێویی لە سووتەمەنی هەیە، بەوەش پارە ناچێتە دەرەوە و لەناوخۆدا بەنرخێکی هەرزانتر سووتەمەنی دابین دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، عەدنان حەموود، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کارووباری پاڵاوتن لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای "KBR"ـی ئەمریکی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە گەشەپێدانی کەرتی پاڵاوتن کراوە، ئەویش پاڵپشت بە هەوڵی نیشتیمانیی لە ناوخۆ و ئەزموونی بیانی، لەم ڕووەشەوە عێراق پێداگرە لەسەر کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە ڕەسەنەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان لەبوارەکانی بەڕێوەبردنی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای نوێ، لە دەرئەنجامی ئەم پێکەوەکارکردنەش ئابووری وڵات زیاتر گەشە دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو پڕۆژانەش کراوە کە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردن دان یان لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن و دەبنەهۆی زیاتر گەشەسەندنی کەرتی وزە و سووتەمەنیی و گەیشتن بە خۆبژێوویی لەو بوارانەدا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
فاو هۆشداری لە داڕمانی ئاسایشی خۆراک لە سووریا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەربەندیخان لە ئەڵمانیا بەرزترین تاوەری جیهانی دیزاین دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لاری ئیلیسن دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، پێش ئیلۆن مەسک دەکەوێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
8 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
فاو هۆشداری لە داڕمانی ئاسایشی خۆراک لە سووریا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشکی هەرێمی کوردستان بۆ فەیرزەی حەج زیاد دەکرێت