ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لەسەر بانگهێشتنامەی دیمەشق ڕەزامەندە و پەیەدە ڕەتیدەكاتەوە
- کوردستان
- 11 ئەیلوول

لۆگۆی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایدەگەیەنێت، پەیامێکیان لە حکومەتی نوێی سووریاوە پێگەیشتووە بۆ سەردانیكردنی دیمەشق و بانگهێشتنامەكەیان قبووڵ كردووە و وتوێژی لەبارەوە دەكەن.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای ڕێككەوتنی واژۆكراوی نێوانیان، دیمەشق و هەسەدە، لە چەند خاڵێك ناكۆكن، لەگەڵ ئەوەشدا دەرگەی گفتوگۆ دانەخراوە و هەوڵە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان بەردەوامن بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و نەهێشتنی خاڵە ناكۆكەكان.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێكی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا دووپاتیکردەوە ئەندامانی ئەنجوومەنەكە ڕێککەوتوون بچنە دیمەشق، باسی لەوەشكرد كە هێشتا وادەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی سووریا دیارینەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکانی کۆنفڕانسی هاوهەڵوێستی کورد لە 26ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ، بۆیان گرنگ بووە و نەچوون بۆ دیمەشقیش شتێکی سەرسوڕهێنەر نابێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات پەیەدە، ڕەتکردنەوەی پارتەكەی بۆ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد دووپات كردەوە و ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ئەنجوومەنەكە تاکلایەنە و قبوڵکراو نییە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان دژی هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






