
دیمەنێک لە قەزای شنگال. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هەواڵی چوونی هێز بۆ شنگال بڵاوکرایەوە، ئاڤا قسەی لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی کرد. سەرجەمیان ڕەتیان کردەوە هێزی زیاتر ڕەوانەی شنگال کرابن، ڕاستە هێز چووە، بەڵام بۆ ئاڵۆگۆڕەوە نەوەک هێزی زیاتر لەوێ جێگیر بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە ئێوارەی شەممە هێزێکی ئەمنی زۆری عێراق چووبێتە شنگال، هێزەکانی سەر بە پەکەکەش سەرجەم بازگەکانیان هەڵگرتبێت، بە گفتوگۆ لەناو شنگال و دەوروبەری کشابنەوە و ڕادەستی هێزە عێراقییەکانیان کردبێت و خۆیان کشابنەوە بۆ چیای شنگال.
لێدوانی فەرمی: قاسم شەشۆ، فەرماندەی سەربازی ئێزدی لە شنگال بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە، نە هێزی عێراقی بۆ نێو شنگال هاتووە، نە هێزەکانی پەکەکەش شارەکەیان چۆڵکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سبەی یەکشەممە، عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سوپاسالاری عێراق سەردانی شنگال دەکات، هەروەها هەندێک گۆڕانکاری لە فیرقەکانی خۆیان لە شنگال دەکەن، هیچ هێزێکی نوێ نایەن و پەکەکەش لە شوێنەکانی خۆیەتی و نەڕۆشتوون.
هەر لەمبارەیەوە، داود شێخ جندی کالو، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانی لە شنگال بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر پەکەکە بارەگاکانی خۆیان لە شنگال چۆڵ بکردایە و هێزە عێراقییەکان شوێنەکانیان وەربگرتایە، ئێمە وەکو یەکێتی ئاگادار دەبووین، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەڕع