
ئاڤا نیوز
زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤا میدیا دەکات و دەڵێت: ئەم سەرکەوتنە خێرا و گەورەیە لە ماوەی ساڵێکدا نیشانەی پڕۆفیشناڵییەت لە ڕاگەیاندن و ڕاستگۆیی لە هەواڵ و خێرایی لە گەیاندندایە.
دەقی پەیامەکەی زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ بەرپرس و بەڕێوەبەر و پێشکەشکار و سەرجەم کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی ( ئاڤا میدیا)
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی یەکەم ساڵوەگەری دەستپێکی پەخشی کەناڵە خۆشەویستەکەتان کەناڵی ئاڤا میدیا، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەین. دڵخۆشین کە کەناڵەکەتان لە ماوەی کورتی یەکساڵەی کارکردنیدا توانیویەتی وەک سەرچاوەیەکی خێرا و باوەڕپێکراوی هەواڵ و زانیاری، خۆی بە بینەرانی کوردستان و عێراق بناسێنێت و جێی خۆی لە دڵی بینەرانیدا بکاتەوە.
بێگومان ئەم سەرکەوتنە خێرا و گەورەیە لە ماوەی ساڵێکدا نیشانەی پڕۆفیشناڵییەت لە ڕاگەیاندن و ڕاستگۆیی لە هەواڵ و خێرایی لە گەیاندندایە، کە ئەمانە بەگشتی لە پێوەرە بنەڕەتییەکانی کاری ڕاگەیاندن و پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون لە ئەدا و شێوازی نوێی کارکردن لە کوردستان بەگشتی و لای بینەرانی کەناڵەکەتان بەتایبەتین.
بەخۆشحاڵییەوە کەناڵەکەتان شەوانە میوانێکی ئازیز و خنجیلانەی لە دڵاشیرینی هەموو ماڵێکی کوردە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتوویی و خۆشەویستی کەناڵەکەتانە لەنێو جەماوەری کوردستان و بینەراندا، بەتایبەتی لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی گیروگرفتەکانی خەڵک بە دەسەڵات و خێرا بەدەنگەوەهاتنی بەرپرسانی حکومی بۆ پەرۆشی و بەدەنگەوەهاتن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی ناو کۆمەڵگە، کە هەر ئەم خاڵەش یەکێک لە بەهێزترین هۆکارەکانی پشتیوانی خەڵک لە کەناڵە خۆشەویستەکەتانە.
زاگرۆس فەتاح
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون





