
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق ڕەتیکردەوە دانیشتنی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە نادەستووری دابنێت، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت" دەبێت سەرلەنوێ دەنگدان بۆ بەربژێرەکان بکرێتەوە."
چیرۆکی سەرەکی: سکاڵایەک لەلایەن هەیبەت حەلبووسی و مەزهەر جبووری لە دادگەی فیدڕاڵی لەسەر دانیشتنی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمارکرابوو، داوایان کردبوو ئەو دانیشتنە بە نادەستووری دابنێت كە ڕۆژی 13-01-2024 بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: "لەبەر ئەوەی لە دانیشتنی ڕابردوو چەکووشەکە لێدراوە، بە واتای ئەوەی گەڕی دووەم ناکرێت و دەبێت سەرلەنوێ پڕۆسەکە بکرێتەوە، ئەو پێنج بەربژێرەی گەڕی یەکەم دووبارە خۆیان بەربژێر دەکەنەوە، یان دەرگای خۆ پاڵاوتن بەڕووی بەربأیرەکانی دەکرێتەوە."د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
لەلایەکی دیکەوە: دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت:"بەر لە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دەنگدان، پێویستە لایەنە عێراقییەکان لەسەر بنەمایەک بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ئەگەر بێ ڕێککەوتن دەنگدان بکرێت، ڕەنگە جارێکی دیکە پڕۆسەکە شکست بهێنێت."
بۆچی گرنگە: نزیکەی سێ مانگ بەسەر ئەو دانیشتنە تێپەریوە، هێشتا سوننەکان لەسەر یەکلایکردنەوەی بەبژێرێک بۆ شوێنگرەوەی حەلبووسی ڕێککنەکەوتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






