ئەو 38 عومرەكارە كوردەی لە سنووری سعوودیە گیریان خواردبوو بە هەوڵی ئاڤا ڕزگار کران

شەیری بکە لە:
ئەو 38 عومرەكارە كوردەی لە سنووری سعوودیە گیریان خواردبوو بە هەوڵی ئاڤا ڕزگار کران

عومرەکارانی کورد لە سعوودیە

ئاڤا نیوز

 

شەوی ڕابردوو 38 عومرەکاری کورد لە سنووری عەرعەری سعوودیە بۆ ماوەی 11 کاتژمێر ڕاگیران، پاش بڵاوکردەوەی هەواڵەکە لەلایەن ئاڤاوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاتە سەرخەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، هەوڵەکانیان دەستپێکرد بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە و توانرا سەرجەم عومرەکارەکان دەرباز بکرێن و گەیشتنەوە سنووری عێراق.


چیرۆکی سەرەکی؛ مانگێک پێش ئێستا پاسێکی عومرەکارانی کورد لە شاری مەدینە تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوو لەگەڵ ئۆتۆمێلێک لە سعودییە، دوای ڕووداوەکە ڕێککەوتن لەنێوان شۆفێری پاسەکە و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە کرا کە خەڵکی سعودیەیە، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر ئەو هاوولاتیە سعوودیە سکاڵای کرد و داوای قەرەبووی  ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کردەوە، بەوهۆیەوە ئەمڕۆ لە سنوور ئەو پاسەی کە عومرەکارەکانی هەڵگرتبوو لەلایەن پاسەوانی سنووری سعودیەوە ڕاگیرا، پێیان وتووە تا پاکانەی تەواوی ئەو هاوولاتیە نەبینن ناتوانی بپەڕیتەوە سنووری عێراق، بۆیە سەرجەم عومرەکانی ناو پاسەکە ڕاگیران و  لە دۆخێکی خراپ دابوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 16ـی 9ـی 2025، ئاڤا هەواڵی ڕاگیرانی ئەو عومرەکارانەی بڵاوکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاتە سەرخەت و کێشەکەی چارەسەر کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چارەسەری کێشەکەیان، ئەو عومرەکارانە سوپاسی ئاڤایان کرد بۆ دەمەوەهاتنی داواکارییەکان و گەیاندنی کێشەکەیان بە لایەنی پەیوەندیدار.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق توانیمان لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی عەرعەری سعوودیە گفتوگۆ بکەین و بابەتەیان بۆ ڕوون بکەینەوە، کێشەکە چارەسەر بوو و عومرەکارەکان و شوفێری پاسەکە بەڕێکران و لە سنووری سعوودیە دەرچوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ