کۆمەڵێک چەکداری حەشدی شەعبی. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی پەیوەندی بەرپرسێک لەناو هێزەکانی ئەو دەستەیە لەگەڵ مۆسادی ئیسرائیل ڕوونکردنەوە دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەم هەواڵانە "ناڕاستن" و ئامانجیان سەرلێشێواندنە.
چیرۆکی سەرەکی: هەندێک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا لە عێراق نامەیەکیان بڵاوکردەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری لە دەستەی حەشدی شەعبی، کە لە 11ـی شوباتی 2025 دەرچووە، تێیدا مەرجی لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیکردنی کەسێک بە ناوی (نەوفەل عەبدولموحسن خەلەف غانم ئەلیاسری)، کارمەند لە (بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی کەسایەتییەکان و دامەزراوەکان - بەشی کاروباری کارگێڕی و دارایی - وەزارەتی ناوخۆ)، بەهۆی پەیوەندیکردنی لەگەڵ "بۆتێک" لە تێلیگرام کە لەلایەن دەزگای مۆسادی ئیسرائیلییەوە بەڕێوەدەبرێت و "مۆساد بۆ وەرگرتنی سەرچاوە بەکاریدەهێنێت".
زانیاریی زیاتر: نامەکە باس لەوە دەکات کە تۆمەتبارەکە "چەندین گفتوگۆی لەگەڵ ئەوان ئەنجامداوە، لە ڕێکەوتی 2023-02-17 و پەیوەندییەکان تا ڕێکەوتی 2023-02-28 بەردەوام بووە، ناوبراو دەستی کردووە بە ناردنی وێنەی تایبەت لە ناو بارەگا و سەربازگەکانی حەشدی شەعبی، لە بەرامبەر 400 بۆ 600 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر وێنەیەک یان زانیارییەک"، ئەوە هاتووە کە "ئەمە پشتڕاستکراوەتەوە دوای چاودێریکردنی وەرگرتنی چەندین حەواڵەی دارایی پچڕپچڕ لەلایەن ناوبراوەوە لە نووسینگەی (ڕەسافە کی کارد) لە سلێمانی لە ڕێکەوتی 2023-04-08 تا 2025-01-19".
بۆچوونی لایەنەی بەرامبەر: دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوێکدا، جەختی کردەوە "ئەم نووسراوە ناڕاستە و هیچ بنەمایەکی نییە"، داواشی لە هەمووان کرد "تەنیا کەناڵە فەرمییەکانی دەستەکە وەک سەرچاوە بۆ هەر زانیارییەک کە لەلایەن ئەوانەوە بڵاودەکرێتەوە بەکار بهێنن و خۆیان لە شوێنکەوتنی بەڵگەنامە ساختەکان یان هەواڵە دروستکراوەکان بەدوور بگرن کە ئامانجیان سەرلێشێواندنە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
پێشنیارکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانیی ئیستۆنیای بەزاندبێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا، ئەمریکا بە ئەنجامدانی شەڕێکی ڕانەگەیێنراو لە دژی تۆمەتبار دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی پێشووی عێراق: نرخی کورسیی پەرلەمان گەیشتووەتە دوو ملیار دینار