پیاوێکی ئایینی شیعە داوا لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدی شیعە بدەن گەر خراپیش بێت

شەیری بکە لە:
پیاوێکی ئایینی شیعە داوا لە خەڵک دەکات دەنگ بە کاندیدی شیعە بدەن گەر خراپیش بێت

عەلی سەهلانی، پیاوی ئایینیی شیعەمەزهەب

ئاڤا نیوز

عەلی سەهلانی کە پیاوێکی ئایینیی شیعەمەزهەبە لە عێراق داوا لە هاووڵاتییانی شیعە دەکات دەنگ بە کاندیدانی شیعە بدەن لە هەڵبژاردندا گەرچی خراپ و گەندەڵیش بێت.

چیرۆکی سەرەکی: گرتە ڤیدیۆیەکی عەلی سەهلانی، پیاوێکی ئایینیی شیعەمەزهەب لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار بڵاوبووەتەوە، لەنێو مزگەوتدا و لە میانەی وتارێکی ئایینییدا داوا لە خەڵکی دەکات دەنگ لەسەر بنەمای تائیفی بدەن و دەڵێت: دەنگ بە کاندیدی شیعە بدەن، تەنانەت گەر کاندیدەکە 1% باشبێت و 99% خراپ بێت.

پەیامی فەرمی: سەهلانی لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەڵێت؛ ئەگەر ئەوانە بێنەوە سەر حوکم "مەبەستی سوننەکانە" لەناومان دەبەن و ئەگەر سەدام حوسێن هەمووتانی نەکوشت، ئەوانە بگەڕێنەوە هەمووتان لەناو دەبەن.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: قسەکانی بانگخوازەکە کاردانەوەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بەدوای خۆیدا هێناوە، چالاکوانان هۆشدارییان لەم جۆرە لێدوانانە داوە کە کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تائیفەگەرایی، هاوکات هاندانە بۆ دەنگدان بە پاڵنەری تۆڵەسەندنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ