
ژمارەیەک ئەفسەری سووپای عێراق لەکاتی مەشقی سەربازی
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داواکاریی بەشێک لە ئەندامانی ئێزدی وەزارەتەکە دا بۆ ئەوەی لە مەرجی "ڕیش تاشین" ببەخشرێن، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی لە ئایینی ئێزدییەکاندا ڕیش بتاشن قەدەغە کراوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە پێنج وەزیری حکومەتی عێراق چوونە پەرلەمان و لەبارەی داواکارییەکانی خەڵک وەڵامی نووسراوی پەرلەمانتارانیان دایەوە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراقیش کە یەکێک بوو لەو وەزیرانە، ڕەزامەندیی لەسەر دوو نووسراو داوە کە تایبەتن بە کوردانی ئێزدی.
لێدوانی فەرمی: ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندیی لەسەر دوو نووسراو داوە، نووسراوی یەکەم تایبەتە بەوەی ئێزدییەکان لە مەرجی ڕیش تاشین لە ناو وەزارەتی ناوخۆ ببەخشرێن، هاوکات لە 6 تا 13 تشرینی یەکەمیش بەهۆی جەژنی جمایا بۆ ئێزدییەکانی وەزارەتە دەکرێت بە پشوو.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی نووسراوەکە، چینی هەژاران لەناو ئایینی ئێزدی ڕیش تاشینیان لێ قەدەغەکراوە بۆیە ناچارکردنیان بەم کارە پێچەوانەی بنەمای ئایینەکەیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەنێو ئێزدیدا پیاوانی ئایینی دابەش دەبن بۆ سێ چین کە بریتین لە ئەمانەی خوارەوە
• چینی فەقیر: بەرزترین چینی پیاوانی ئایینیە، نابێت لە سەرەتای گەورەبوونیەوە ڕیش و سمێڵی لاببات.
• چینی قەوال: ئەو کەسانەن کە وتە ئایینییەکان دەخوێننەوە، کولتووری خۆیان لە باو و باپیرانەوە بۆ دەمێنێتەوە و زیاتر لە ناوچەکانی بەعشیقە و بەحزانی هەن.
• چینی عەرافی: ئەو کەسانەن لە پەرستگای لالش کاردەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەڕع