ئاڤا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت ئاشکرا دەکات؛ لە بەژەوەندیی کوردستانە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی ئەنجوومەنی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
دوای چوار کۆبوونەوە، ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان گەیشتە ئەنجام و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا ئەنجامەکەی لە "بەرژەوەندیی" کوردستان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان شاندەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ئەم بابەتە یەکلانەکرایەوە، بۆیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت کرد و داوای کرد ئەنجوومەنەکە ڕای یاسایی خۆی بخاتەڕوو، ئێستا بابەتەکە خەریکە بە قازانجی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە و گرفتەکان بەرەو چارەسەربوون بچن.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەک لە نێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە بە ئاڤا میدیا دراوە، ئەوەی پشتڕاست کردەوە بۆچوونەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەبێت و ڕۆژی یەکشەممەش ئەنجامی کۆبوونەوەکە دوای واژۆکردنی لەلایەن ئەندامەکانییەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نزیکەی 14 ئەندام بەشدار بوونە و زۆرینەی ئەندامەکانیش بە پشت بەستن بە دەقە یاساییەکان مافیان بە هەرێمی کوردستان داوە لە داواکارییانەی هەیبووە، هەربۆیەش زۆرینەیان لەسەر کۆنووسی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی واژۆ دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەت لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانە. حکومەتی عێراق داوا دەکات هەولێر سەدا سەدی داهاتی نانەوتی بداتە بەغدا بکات و دواتر تەنیا سەدا 50ی داهاتی گومرگ بۆ هەرێم بگەڕێنرێتەوە. لە بەرامبەردا، حکومەتی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە سەدا 50ی داهاتە فیدراڵییەکان، گومرگ و باج بدات بە بەغدا، بە مەرجێک سەدا سەدی ڕسووماتی ناوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خزمهتگوزارییهكی نوێ له 'Visit Kurdistan'ـهوه بۆ هاونیشتمانییان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی جەخت لە تێپەڕاندنی گرفتە سیاسییەکانی عێراق دەکاتەوە