
دیمەنی قەزای بەردەڕەش
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو لە قەزای بەردەڕەش جێبەجێدەکرێت و کێشەی کەمئاوی لە تەواوی بەردەڕەش و ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری چارسەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە بەردەڕەش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و بەتەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە 250 بیری دەڤەری بەردەڕەش دادەخرێت، ناوچەکە لە گەشەسەندنی بەردەوامە و پێویستی بە پڕۆژەی گەورەی ئاو هەیە وەک ژێرخانێکی خزمەتگوزاریی و ئابووری بەهێز.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکانی پڕۆژەکە تەواوکراوە، بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەردی بناغەی دابنرێت، هاوکات پڕۆژەکە دراوە بە کۆمپانیای ئاوزان کە کۆمپانیاکی ناوخۆییە، ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە دوو ساڵە و گوژمەی 428 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی تەرخان کراوە.
زانیاریی لەسەر پڕۆژەکە:-
- پرۆژەکە توانای دابینکردنی سێ هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە کاتژمێرێکدا. واتە ڕۆژانە 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بە گوێرەی ستانداردە جیهانیەکان دابین دەکات.
- پڕۆژەکە پێکدێت لە وەرگری ئاو لەسەر ڕووباری زێی گەورە و وێستگەی خاوێنکردنەوەی ئاو و نزیکی 370 کیلۆمەتر بۆری گواستنەوە بە تیرەی 250 ملم تا هەزار ملم لە جۆرەکانی کاربۆن ستیل و دکتایل و پۆلی ئەسیلین و 59 عەمباری ئاو بە قەبارەی جیاواز، لە نێوان 500 مەتر سێجا تاکو هەشت هەزار مەتر سێجا و هێڵی گواستنەوەی کارەبا و تەواوی پێداویستییەکانی پڕۆژەکە.
زانیاریی زیاتر: ئاری ئەحمەد دەڵێت، لەگەڵ قایمقامی قەزای بەردەڕەش و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک، باس لە شێوازی هەماهەنگی و کارکردن لە نێوان لایەنە جیاجیاکانی حکومەت و کۆمپانیا کراوە، بۆ چۆنیەتی کارکردن لە ئاستێکی بەرز بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە لە ماوەیەکی پێوانەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
9 خولەک لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە