گۆتێرێس: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات خراپترین ئاستی مردن و وێرانکاریییە بە چاوی خۆم بیبینم

شەیری بکە لە:
گۆتێرێس: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات خراپترین ئاستی مردن و وێرانکاریییە بە چاوی خۆم بیبینم

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و وێنەیەکی چەند منداڵێکی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ئەو باردۆخە خراپەی لە غەززە هەیە لەوەتەی پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی وەرگرتووە پێشتر هەرگیز نەیبینیووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئیسرائیل ئاشكرای کردووە بەهۆی ئاگاداری و هۆشدارییەکان بۆ بەجێهێشتنی غەززە، لە مانگی ئابەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 480 هەزار کەس  کەرتی غەززەیان جێهێشتووە، سوپا ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کەرتەکە بەردەوام دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات نوێنەرایەتیی "خراپترین ئاستی مردن و وێرانکاریی دەکات بە چاوی خۆم بینیبێتم لە دوای وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە تەنانەت لە هەموو ژیانیشم.

 

گۆتێرێس جەختی لەوە کردەوە، "ئازارەکانی گەلی فەلەستین وەسف ناکرێت، برسێتی، نەبوونی پێداویستیی تەندروستی و نەبوونی شوێنی مانەوەی گونجاو هەموو ئەمانە کارەساتن ڕووبەڕووی گەلەکە دەبێتەوە.''

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ