سەرۆکی شارەوانی شێخان: بە تەواوبوونی جووتسایدی شێخان سەردانی هاووڵاتییان بۆ لالش زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی شارەوانی شێخان: بە تەواوبوونی جووتسایدی شێخان سەردانی هاووڵاتییان بۆ لالش زیاد دەکات

ڕێگای لالش - شێخان. وێنە؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای شێخان - لالش کە درێژییەکەی نۆ کیلۆمەترە و 25 مەتر پانە دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار مەسعود شەمسوڵڵا، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: ماوەی کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە 400 ڕۆژ بوو، بەڵام کارکردنی شەو و ڕۆژی کارمەندانی کۆمپانیا وای کرد پێشوەخت پڕۆژەکە تەواو بکەین و بیخەینە خزمەت هاونیشتمانیانەوە.


زانیاریی زیاتر: مەسعود شەمسوڵا ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ڕێگایە بە دیزاینێکی زۆر جوان و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست کراوە، ئیتر خەڵک و ئێزدییەکان بێ کێشە هاتووچۆ بۆ پەرستگای لالش دەکەن.

بۆچی گرنگە؛ ئەندازیار خالید نەرموو، سەرۆکی شارەوانی شێخان بۆ ئاڤا نیوز وتی: بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە بووژانەوەی کەرتی گەشتوگوزاریش گەرم دەبێت، چونکە ڕۆژانە دەیان میوان و گەشتیاری بیانی سەردانی پەرستگای لالش دەکەن و خۆشبوونی ئەم ڕێگایە وایان لێدەکات زیاتر سەردانی ناوچەکە بکەن.

باکگراوند: ڕێگای شێخان بۆ لالش، پڕۆژەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە، لە ڕێکەوتی 9/21/2025 بەردی بناغەی پرۆژەکەی بە گوژمەی زیاتر لە 26 ملیار دینار دانابوو، ڕێگای پەرستگای لالش 9 کیلۆمەتر درێژە و 25 مەتر پانە، بەناو دۆڵ و چیاکانی ناوچەکەدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە پەرستگای لالش، ڕێگەکە بە دیزاینێکی جوان و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان و بە هەموو هێماکانی هاتووچۆوە دروست کراوە.

 

 

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ