مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوکات لەگەڵ کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە.

چیرۆکی سەرەکی:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چوارەم ساڵیادی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەند پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاریی بۆ خزمەتی هاونیشتمانیان کردەوە لەوانەش؛ کردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵانی زاخۆ و کردنەوەی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ و کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی بوو لەو شارە.

زانیاریی زیاتر:
لە درێژەی گەشەپێدانی پرۆژە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە گوژمەی شەش ملیار دینار تەواو کراوە، ئەم قۆناغە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە و سێ بەنداوێکی بچووکیش لەخۆدەگرێت.

ئەمەش بزانە:
لەم قۆناغەدا زیاتر لە 50% ـی پڕۆژەکە سەوزایی لەخۆ دەگرێت، سێ بەنداوی بچووک و شوێنی یاریی منداڵان  و شوێنی وەرزشکردن جێبەجێکراوە، جگە لەوەی پیادەی هاتووچۆ بە درێژایی هەشت مەتر بۆ هەر لایەک دروست کراوە، خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا هەن؛ بە تەواوبوونی پرۆژەکەش ژمارەی گەشتیاران بۆ زاخۆ زیاتر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ