
دیمەنی هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی ڕایگەیاند، پشتبەستوو بە زانیاری هەواڵگری لە سلێمانی و كەركووك سێ چەکداری پێشووی داعشیان دەستگیر کردووە، کە بەمدواییە کاری ڕێکخراوەییان لە شانە نووستووەکانی داعش کردووە و هزری توندڕەوییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و دژەتیرۆری كەركووك، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان لە سنووری كەركووك چەکدارێکی پێشووی داعش دەستگیر بكەن، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و دانپێدانانی دەستگیركراوەكەی كەركووك و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد، توانرا شوێنی دوو کەسی دیكەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بكرێت و دەستگیربکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، "ئەو سێ تیرۆرستەی دەستگیركراون، لە ماوەكانی ڕابردوودا، چەكداری داعش بوون و ئێستاش سەرقاڵی كاری ڕێكخراوەیی بوونە بۆ شانە نووستووەكانی داعش و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش بیری توندڕەوییان بڵاوكردووەتەوە".
پەیوەست بەم بابەتە: دوای كۆكردنەوەی زانیاریی پێویست لە ئەنجامی دانپێدانانی تیرۆرستە دەستگیركراوەكان، لە ڕۆژی 21ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش و هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و هاوپەیمانانی هێزی تایبەتی ئەمریكا، كێوماڵی ناوچەی شوانیان لە پارێزگای كەركووك كردووە و توانراوە چەندین مۆڵگە و حەشارگەی پاشماوەكانی شانە نووستووەكانی داعش لەو ناوچانە لەناو ببەن و تیرۆرستە دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی (2) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان دەكرێت" ئەمەش بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






