
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و نووسراوی ئەنجوومەنی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی هەناردەی نەوت گەیشتوونەتە کۆتایی، هاوکات بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نێدراوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی حەوتی ئامادەکردووە و چاوەڕێی نووسراوێک دەکات، تاوەکو بۆ بەغدای بنێرێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی دەوڵەت دوای پێنج کۆبوونەوە بە نووسراوی فەرمی و بە 21 لاپەڕە بۆچوونی خۆی لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نارد، ماوەتەوە سەر ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر بدات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادەیە، بەڵام دیار نییە چەندی ڕادەستی بەغدا دەکرێت، ئەم پرسە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلایی دەبێتەوە."
ئەمەش بزانە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڤا زانیاریی لەبارەی نووسراوی ئەنجوومەنی دەوڵەت بڵاوکردەوە. بەڵام دوێنێ دووشەممە کاتێ ئەنجومەنەکە وەڵامەکەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نارد چوار لاپەڕەی بۆ زیادکراوە و دەستکاری بەشێک لە ناوەرۆکەکەی کراوە و چەند بڕگەیەکی بۆ زیادکراوە کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






