زیاتر لە 80 هەزار کەسی دیکە لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بەردەوامە، پڕۆژەکە لە ماوەی داهاتوو دەگاتە دوو گەڕەکی دیکەی دەوروبەری هەولێر و 80 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، پڕۆژەکە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و ئێستا گەیشتووەتە گەڕەكەكانی دەرەوە و ناوەوەی سنووری 120 مەتریی هەولێر و دیوی ناوەوەی شەقامی 150 مەتری، لە مانگەکانی داهاتووشدا سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار زەندنی جەبار، سەرۆکی شارەوانیی شاوێس بە ئاڤای ڕاگەیاند: دەستمان بە کارەکانی تایبەت بە بەستنەوەی تۆرەکانی ئاو و ڕێکخستنەوەی ئاوی ماڵان کردووە، زیاتر لە 40 هەزار کەس لە شاوێس لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن، هەوڵیش هەیە بەر لە مانگی 12 ئاوی پڕۆژەکە بگاتە ماڵان.
لەلایەکی دیکەوە: ئازاد تاقانە، بەڕێوەبەری شارەوانیی پیرزین بە ئاڤای گوت: خەریکی ڕێکخستنەوە و ئامادەکردنی تۆڕەکانی ئاوین و پڕۆژەکە سوودی زۆری بۆ پیرزین و گەڕەکی ئاراس دەبێت. هەروەها زیاتر لە 40 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند دەبن.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر، کێشەی کەمئاوی بۆ زیاتر لە 30 ساڵی دیکە لە شاری هەولێر و دەوروبەری نامێنێت، هەروەها هەزاران بیری ئاو دادەخرێن و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەشتی ئەیلوولی 2024، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر دانا، پڕۆژەکە لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عەرەبی کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانكۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلی 12ی ئامادەیى کارا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
2 خولەک لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
54 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عەرەبی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانكۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلی 12ی ئامادەیى کارا کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بهرازهكان ئارامییان له دانیشتووانى زیاتر لە 10 گوندی ئامێدی شێواندووه