لەبارەی سزاکانەوە؛ ئێران پەیامێک ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

شەیری بکە لە:
لەبارەی سزاکانەوە؛ ئێران پەیامێک ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

ئاڵای ئێران و نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی ئاراستەی سکرتێری ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و داوای لێدەکات ڕێگر بێت لە دووبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر تاراندا، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەدایە کە سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، داوا لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەم کە ڕێگری لە چالاککردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو سزایانە بکات کە بەسەر تاراندا سەپێنراونەتەوە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم پەیامە لە کاتێکدایە، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاشكرایان کرد سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران کارا کرایەوە. ئەوان دەشڵێن، دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی دیپلۆماسی نییە پێویستە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاربکەین بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی نوێ بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، هاوکات سوورن لەسەر جێبەجێکردنی خێرای ئەو سنووردارکردنانەی کە دووبارە سەپێنراونەتەوە و داواش لە هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد ئەو سزایانە جێبەجێ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ