بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردیی ڕەنگ خاکی سزای 4 مانگ بەندکردن بەسەر گەنجێک سەپێندرا
- کوردستان
- 28 ئەیلوول

عەلی دانشی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەھاباد
ئاڤا نیوز
دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی خاکیی کوردی بەردەوامە، لە نوێترین پێشهاتیشدا گەنجێکی کورد بە چوار مانگ زیندانیکردن سزا دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: عەلی دانشی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەھاباد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی خاکیی کوردی، سزای چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند: عەلی دانشی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردیی خاکی و جامانە لە ڕێوڕەسمی زەماوەندێک، سزای چوار مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا، بەدانانی بارمتەی دوو ملیار و 500 ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ڕابردوو 58 هاووڵاتیی دیکەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ بوون، بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی کوردییەوە سزای سێ مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەمەش بزانە: لەم ساڵانەی دوایی جلی کوردی بە ڕەنگی خاکی لەناو بەشێک لە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە باو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم جۆری جلوبەرگە لەلایەن بەشێکی زۆری لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەپۆشرێت.
باکگراوند: عەلی دانشی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی 5-9-2025، لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ئێران و بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدانەوە دەستبەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






