ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سەنگەسەر بێبەشن لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل
- کوردستان
- 28 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی دووگۆمان لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر، کە نزیکەی 200 ماڵ لەخۆدەگرێت، بەدەست خراپی تۆڕی پەیوەندی و ئینتەرنێتەوە دەناڵێنن، بە جۆرێک کە پەیوەندیکردنی مۆبایل لەناو ماڵەکانیاندا نزیکی مەحاڵە و بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی ناچارن بچنە دەرەوە و تەنانەت سەر بەرزاییەکانیش.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتووانی گوندەکە باس لەوە دەکەن کە خراپی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بووەتە کێشەیەکی گەورە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا. یەکێک لە ژنانی گوندەکە، بە ئاڤای گوت، "بۆ خاتری خوا حەلێکمان بۆ بکەن، ئەمە ژیان نییە ئێمەی تێداین."
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "پێشتر دانیشتووانی گوندەکە داواکارییان پێشکەش کردووە، ئێمەش نووسراومان بۆ کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بەرزکردووەتەوە." لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و گەیاندنی خزمەتگوزاری باشتر بە گوندەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






