ئاڤا خشتەی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیان

ئاڤا نیوز 

ساڵانە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگێکی شایستە بۆ دەرچووانیان ساز دەکەن دوای تەواوکردنی خوێندنیان.

چیرۆکی سەرەکی: لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک زانکۆ و پەیمانگەی حکومی هەن کە ساڵانە ژمارەیەک زۆر قوتابی خوێندنیان تێدا بەکۆتا دەهێنن، لە کۆتا ساتی ماڵئاوایشیاندا بە جلوبەرگی تایبەت بە بەشەکانیان وێنە دەگرن.  

زانیاریی زیاتر: خشتەی ئاهەنگی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمشێوەیەیە؛- 

زانکۆ سەڵاحەددین:  زانکۆى سەڵاحەددین: ئەگەر نۆژەنکردنەوەی یاریگەی فرانسۆ هەریری تەواو بێت، ڕۆژی 20-10-2025 ئاهەنگی دەرچوون دەکرێت.

زانکۆی دهۆک: لە 10 بۆ 13-10-2025 دەکرێت.

زانکۆی هەڵەبجە: لەمانگی 11 دەکرێت، لەبەر کەش و هەوا ڕۆژەکە دیارینەکراوە.

زانکۆی ئاکرێ: لەگەڵ زانکۆی دهۆک دەبێت و لە 10 بۆ 13-10-2025 دەکرێت.

زانکۆی سۆران: سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن ئاهەنگەکە بکرێت

زانکۆى گەرمیان: ئامادەکاری دەستیپێکردووە و دوای هەڵبژاردن دەکرێت.

زانکۆى ڕاپەرین: چاوەڕێی ڕەزامەندین بەمزووانە دەکرێت.

زانکۆى کۆیە: کۆتایی مانگی 11 دەکرێت.

زانکۆى چەرموو: پێش هەڵبژاردن دەکرێت.

زانکۆى سلێمانى: کراوە.

زانکۆى زاخۆ: کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ