حکومەتی عێراق خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە کۆتاکان زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە کۆتاکان زیاد دەکات

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگی دا بە پەسەندکردنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان کە بریتین لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی، بۆ ئەمساڵی خوێندن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سێشەممە 2025-9-30، بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی دا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان: شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی، بۆ ئەمساڵی خوێندن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو کە خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان و ئەو قوتابیانەی لە سەرجەم وانەکان دەرنەچوون، دەستەبەر دەکات. هەروەها بڕیاردرا دوو نمرە بۆ حاڵەتە تایبەتەکان لە قۆناغە ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025, زیاد بکرێت.

 

ئەمەش بزانە: وەزارەتی پەروەردە مەرجی تێکڕای نمرەی مانەوە لە قوتابخانەکانی بەهرەمەندانی بۆ ئەمساڵ هەڵگرت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ لەبەرچاوگرتنی دۆخی قوتابیان و پاڵپشتیکردنیان بۆ بەردەوامیدان بە خوێندن.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بە میدکانی عێراقی ڕاگەیاندبوو، وەزارەتی پەروەردە بەنیازە خولی سێیەم بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی ئامادەیی لە سەرجەم لقەکانی ڕابگەیەنێت، بۆ ئەو قوتابیانەی کە لە خولی دووەمدا دەرنەچوون، تەنانەت ئەگەر لە زیاتر لە سێ وانەشدا دەرنەچووبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ