سەدر پێشنیازێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەت دەکاتەوە و سێ سیناریۆ بۆ قۆناغی هەڵبژاردن دیار دەکات
- هەواڵ
- 30 ئەیلوول

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پێشنیازێکی "چوارچێوەی هەماهەنگی" لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ڕەت دەکاتەوە، لە بەرامبەردا سێ سیناریۆی جێگرەوە دەخاتە ڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕێگەی نێردراوێکەوە چەند پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم سەدر. پێشنیازەکە بریتی بووە لە ڕەزامەندیی چوارچێوەکە لەسەر ئەوەی سەدر کەسایەتیی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دیاری بکات، وەک چۆن بۆ مستەفا کازمی ڕووی دا، لە بەرامبەر دەستوەرنەدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا. بەڵام سەدر بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێشنیازەکەی ڕەتکردووەتەوە و پێداگری لەسەر بژاردە پێشنیازکراوەکانی خۆی کردووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی نزیک لە ڕەوتەکە کە قسەی بۆ میدیاکانی عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە بەرامبەر ئەو پێشنیازە سەدر سێ سیناریۆی خستووەتە ڕوو.
سیناریۆکان:
یەکەم: هاتنەوە سەر شەقام و دانانەوەی خێمەکانی مانگرتن و پەرەسەندنی جەماوەری، کە بژاردەیەکە هەڕەشە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکات.
سەبارەت بە سیناریۆی دووەمیش، هەمان سەرچاوە دەڵێت، ئەم سیناریۆیەش بەرەو ڕەزامەندیی مەرجدار لەسەر هەڵبژاردنەکان دەچێت، لەگەڵ قبووڵکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا، بەڵام لەگەڵ هاندانی جەماوەرەکەی بۆ بایکۆتکردن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن.
سیناریۆی سێیەم، بەرەو دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەچێت و چاوەڕێی گۆڕانکاریی لەناکاو و گەورەیە لە ناوچەکەدا کە ڕەنگە حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی ناچار بکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.
ئەمەش بزانە: لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، سەدر لە پەیامێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە سەبارەت بە پیلانگێڕییەک بۆ تیرۆرکردنی و جەختی لەسەر خۆشەویستیی بۆ وڵات و هۆشیاریی لایەنگرانی کردەوە. هاوکات، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی پیلانی تیرۆرکردنی سەدر، پارێزگای بەسرە گرژیی ئەمنیی بەخۆیەوە بینی، بەڵام پەرلەمانتار یاسر مالیکی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە "چەواشەکاری" وەسفی کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






