بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان لە سێ ڕۆژدا نیو ملیۆن مووچەخۆر بە دیجیتاڵی و لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان لە سێ ڕۆژدا نیو ملیۆن مووچەخۆر بە دیجیتاڵی و لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن

یەکێک لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە

ئاڤا نیوز

 

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا نیو ملیۆن مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن، بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەی 580 ئامێری ئەی تی ئێم دانراون.


لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان ڕاگەیاند: لە سبەی چوارشەممەوە دابەشکردنی مووچە لەرێگەی هەژماری من دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ ڕۆژدا نیو ملیۆن مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچەكانیان لەڕێگەی ئەی تی ئێمەكانەوە وەردەگرن واتا سبەی و دوو سبەی و سێ سبەی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا  ژمارەی بەشداربووانی هەژماری من 900 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیە تاوەكو ئێستا نزیكەی 600 هەزار كەس كارتی بانكیی هەژماری منیان وەرگرتووە، 500 هەزاریشیان کارتەکەیان ئەکتیڤە، ژمارەكەش لە زیادبوونە.


زانیاریی زیاتر: هەروەها لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان 580 ئەی تی ئێم، ئامێرە ڕاکێشانی پارە  بۆ مووچەخۆران دانراون.

 

ژمارەکان وادەڵێن؛

زیاتر لە 900 هەزار بەشداربوو.
585 هەزار كارت دابەش كراون.
ئەم مانگە 500 هەزار مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن.
هەولێر:274 هەزار مووچەخۆر.
سلێمانی:83100 هەزار مووچەخۆر.
دهۆك: 144400 هەزار مووچەخۆر.
266400 هەزار فەرمانبەری شارستانی.
191500هەزار هێزە ئەمنییەكان.
43600 هەزار خانەنشینەكان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ