بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین فێستیڤاڵی مەڕی کوردی بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین فێستیڤاڵی مەڕی کوردی بەڕێوەدەچێت

دیمەنی ژمارەیەک مەڕی کوردی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-10-02 بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا، یەکەمین فێستیڤاڵی مەڕی کەڕەی کوردی لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

وێنە گەورەکە: مەڕی کەڕەی کوردی یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی مەڕ لە عێراق و ناوچەکە، ئەم جۆرە مەڕە قەبارەی لە جۆرەکانی دیکەی مەڕ گەورەترە و نرخەکەشی زیاترە.

لێدوانی فەرمی: شاکر مەولان، سەرۆکی دەستەی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە بە ئاڤای گوت: بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و هەوادارانی بەخێوکردنی مەڕی کوردی و ئاژەڵداران و تەنانەت نوێنەری ژمارەیەک لە زانکۆکانیش فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت و ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە زیاتر مەڕی کوردی بەجیهان بناسێنین.

زانیاریی زیاتر: ئەم فێستیڤاڵە ماوەی یەک ڕۆژ دەبێت، 100 بۆ 115 مەڕ و بەران نمایش دەکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەناڵی ئاڤا میدیا سپۆنسەری فێستیڤاڵەکەیە و ڕووماڵێکی تایبەتی دەکات.

ئەمەش بزانە: فێسیڤاڵەکە لە گوندی ڕەشوان لە سنووری ناحیەی دارەشەکران دەکرێت.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی جوانی و قەبارە و ڕەسەنی مەڕی کوردی نرخەکانی بەمجۆرەیە:

٠ نرخی جووتی مەڕی کوردی لە نێوان یەک ملیۆن و نیو تا حەوت ملیۆن دینارە

٠ نرخی یەک بەران لە نێوان یەک ملیۆن  تا 15 ملیۆن دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ