ڕوانگەی سووری: ژمارەیەک دەستگیرکراو لە زیندانەکانی سووریا دەکوژرێن و چارەنووسی هەزارانیش نادیارە
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم

دیمەنی یەکێک لە زیندانەکای سووریا. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤی ڕایدەگەیەنێت، 58 دەستگیرکراو لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا کوژراون و نزیکەی 8 هەزار کەسی دیکەش زیاتر لە 9 مانگە بە شێوەیەکی نایاسایی لە زیندانەکانی "حەما، حومس، عەدرا، حارم، عەفرین و ڕاعی" دەستبەسەرن، بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان لەسەر ساغ بکرێتەوە یان ببرێنە بەردەم دادگا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، ئەم دەستگیرکراوانە لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا دەژین، لەوانە خراپ مامەڵەکردنی جەستەیی و دەروونی، هەروەها بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتاییەکانی خۆراک. زۆرجار گوشاری دارایی لەسەر خێزانەکانیان دروست دەکرێت بۆ ئەوەی بڕێک پارە بدەن لە بەرامبەر باشترکردنی بارودۆخی زیندانیکراوەکانیان یان ڕێگەدان بە گەیاندنی خۆراک یان ئازادکردنیان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری، ئەم پێشێلکارییانە لەگەڵ زیادبوونی ترس لە کوشتن لەژێر ئەشکەنجەدا لەناو زیندانەکان هاوکاتە. هەروەها دۆسیەی بێسەروشوێنەکان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە 8ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، بڵاوبووەتەوە. ڕوانگەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانی کەم 58 دەستگیرکراو لە دوای دەستگیرکردنیان لە بارودۆخی جیاوازدا کوژراون، ئەمەش بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە ئەنقەست.
لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری جەخت لەوە دەکاتەوە، بێدەنگی نێودەوڵەتی و هەرێمی بەرامبەر ئەم تاوانانە تەنیا دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانەی کە لە ڕابردوودا باو بوون. بۆیە داوا دەکات زیندانەکان بە ڕووی لیژنە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا بکرێنەوە بۆ دڵنیابوون لە چاودێرییەکی سەربەخۆ و شەفاف، هەروەها داوا دەکات هەموو ئەو دەستگیرکراوانەی دەستیان بە خوێن سوور نەبووە ئازاد بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






