ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویستە بەربەستەکانی چوونی شاندە پەرلەمانییەکە بۆ لای ئۆجەلان هەڵبگیرێن
- هەواڵ
- 6 تشرینی یەکەم

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری تورکیا بە پێویستی دەزانێت ئاستەنگەکانی بەردەم چوونی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان و گوێگرتن لێی نەهێڵدرێن و دەڵێت، "پێشکەشکردنی پڕۆژەیاساکان بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی، زۆری نەماوە و پەرلەمان لەم وەرزەدا لە ڕۆتینیات دەردەچێت و هەنگاوی مێژوویی دەنێت".
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی "کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی"، هاوسەرۆک و ئەندامانی دەم پارتی داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە شاندێک بنێرێت بۆ ئیمراڵی. ئەوان پێیانوایە بەبێ گوێگرتن لە بۆچوونەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، "بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی زەحمەت دەبێت"، چونکە ئۆجەلان "کارەکتەری سەرەکی پرۆسەکەیە"
بڵاوکراوەی فەرمی: محەممەد ئوچوم، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە چوونی شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بۆ لای ئۆجەلان و گوێگرتن لێی بە واتای دانوستان و لە دەرگادانی ئۆجەلان بێت.
لەو 13 کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە ئەنجامی داوە تەنیا گوێی لە چین و توێژە جیاوازەکان گرتووە و دانوستانی لەگەڵدا نەکردوون، لە ڕابردوو لیژنەکانی تری پەرلەمان چەندینجار چوونەتە لای زیندانییەکان، بۆیە لیژنەکە دەتوانێت بچێتە لای ئۆجەلان، خۆ ئۆجەلان ناتوانێت بێتە کۆبوونەوەی لیژنەکە.
محەمەد ئوچوم لەبارەی کارووباری لیژنە پەرلەمانییەکە ئەمانەشی نووسیوە:
٠ ئۆجەلان ئیرادەیەکی بەهێزی نیشان داوە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، ناکرێت هەنگاوەکانی ئەو نادیدە بگیرێن، پێویستە ئەو بەربەستانە نەهێڵدرێن کە ڕێگە لە چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە دەگرن بۆ لای ئۆجەلان.
٠ کۆمسیۆنەکە لە پێکهێنانییەوە تاکوو ئێستا کاری زۆر گرنگی ئەنجام داوە، دەڵێت: وا پێدەچێت بەمنزیکانە کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی گوێگرتن لە داواکاری و پێشنیازەکان بهێنێت و پڕۆژەیاسا پێشکەشی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی لە ڕێگای هەموارکردنەوەی یاساکانەوە زەمینەسازیی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بڕەخسێنێت.
٠ پەرلەمان لەم وەرزەدا لە ڕۆتینیات دەردەچێت و بە ئەرکی مێژوویی خۆی هەڵدەستێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕوپێکدانان لە تورکیا و گەڕانەوەی گەریلاکان لە چیا و تێکەڵبوونەوەیان بە ژیانی ئاسایی.
٠ هەر لە سەرەتای پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکەوە بەردەوام دەم پارتی جەخت لە پێویستی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە لەگەڵ ئۆجەلان دەکاتەوە، ناکرێت کۆمیسیۆنەکە گوێ لە پێشنیاز و سەرنجەکانی گەورەدانوستانکاری پڕۆسەکە نەگرێت. لای خۆیشیەوە ئۆجەلان ڕایگەیاندووە ئەگەر کۆمیسیۆنەکە بچێت بۆ لای، دەست بە پرۆسەی دانوستانی دیموکراسییانە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





