دیمەشق و واشنتن تاوتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار دەکەن
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا و شاندی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی تۆم باراک
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا تاوتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار لەنێوان حکومەتی دیمەشق و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 10ـی ئازاری 2025، سهبارهت به ئاییندهی هێزهكانی سووریای دیموکرات "ههسهده" و گەلی کورد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 2025-10-7، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کرد، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە - مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری و حوسێن سەلامە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سووریا بەڕێوەچوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی سووریا، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سووریا، ڕێگاکانی پشتگیریکردنی پرۆسەی سیاسی و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها تاوتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار کران، بە شێوەیەک کە یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەروەرییەکەی بپارێزێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای شەڕ و پێکدادانەکەی شەوی ڕابردووی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا لە حەلەب، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی ئیدارەی خۆسەر بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سووریا گەیشتە دیمەشق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






