
دیمەنی چەکدارێکی تەحریکی تاڵیبانی. وێنە؛ میدیا جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداریدا لەنێوان گرووپی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان و هێزێکی سەربازی پاکستان، زیاتر لە 30 سەرباز و چەکدار لەنێوان هەردوولا کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپێکی چەکداریی لە ناوچەی 'ئورک زی' لە پارێزگاری خەیبەر پەختونخا، لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان، هێرشیان کردە سەر هێزێکی سەربازیی پاکستان و 17 کەسیان لێ کوشتن کە لە ناو کوژراوەکاندا دوو ئەفەسەری پلە باڵای سوپای پاکستان هەن.
لە بەرامبەردا سوپای پاکستان هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەیان بۆسەر بزووتنەوەی تاڵیبان لە پاکستان کردووە کە بە تەحریکی تاڵیبانی پاکستان ناسراون، 19 چەکداریان لێ کوشتوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم تووندوتیژییە بەشێکە لەو ناکۆکییانەی کە لە نێوان پاکستان و ئەفغانستاندا هەن. ئەم دوو وڵاتە یەکدی بە هاندانی گرووپە چەکدارەکان تۆمەتبار دەکەن و هەر یەکە دەڵێت ئەوی تر لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کەمتەرخەمە.
پاکستان دەڵێت تەحریکی تاڵیبانی پاکستانە لقێکە لە تاڵیبانی ئەفغانستان و لە ناوچە سنوورییەکان چالاکە و بە ئازادیش لە ئەفغانستان دەسوڕێنەوە، چونکە لە 2021ـەوە تاڵیبان بۆ ئەفغانستان گەڕاوەتەوە و حوکمی ئەو وڵاتە دەکات. ئەفغانستانیش ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.
پاکستان هەروەها دەڵێت، هیندستان دەستی لەم تووندوتیژییانەدا هەیە و ئەو وڵاتەش پشتیوانیی دارایی و لۆجیستی لە تەحریکی تاڵیبان دەکات.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: بە قسەی بەرپرسانی پاکستان بێت لە ڕۆژئاواوە ئەفغانستان و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە هیندستان زۆریان بۆ پاکستان هێناوە و لە ڕێگەی ئەم گرووپانەوە گوشاری دەخەنە سەر و زیانی پێ دەگەیێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





