
ئاڤا نیوز
یارییەکی ئەلیکترۆنی کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەزاران منداڵی جیهان دروستکردووە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان تاوتوێی داخستنی یارییەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆبڵۆکس یارییەکی ئۆنلاینە، سەدان ملیۆن بەکارهێنەری لە سەرتاسەری جیهان هەیە و بەشێکی زۆریان منداڵن، یارییەکە تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بووەتەوە لەسەر ئەوەی هیچ ڕێکارێکی تایبەتی بۆ پاراستنی منداڵان نەبووە، ئەمە ناڕەزایەتیی دەیان هەزار خێزانی لەسەر ئاستی جیهان بەدوای خۆیدا هێناوە.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال ئەحمەد بەرزنجی، بەرێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوو داواکاریی بۆ داخستنی ئەو یارییە هەبووە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە یارییەکە زیانی بە منداڵان گەیاندووە، چونکە لە یارییەکەدا بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ بکەن، بەمەش سەدان منداڵ لەسەر ئاستی جیهان ناونیشان و زانیاریی خۆیان و خێزانەکانیان خستووەتە لەنێو یارییەکەدا بۆ کەسانی دیکەیان ئاشکرا کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ڕابردوو چەند وڵاتێک یارییەکەیان قەدەغەکردووە، هەروەها دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق داوای داخستنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی کردووە لە یارییەکە، بۆیە ئێستا بەکارهێنەران لە عێراق ناتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ بکەن و ئەو خزمەتگوزارییە وەستاوە. ئێمەش تاوتوێی داخستنی یارییەکەمان کردووە و هێشتا نەگەیشتووینەتە بڕیاری کۆتایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داوکاریی پێشکەش بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کراوە تاوەکو ڕێکاری تایبەت بەرامبەر ئەو یارییە بگرنەبەر و منداڵانی کوردستان دوور بن لە زیانەکانی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییە. بەرێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن وا دەڵێت.
باکگراوند: Roblox Corporation کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و پەرەی بە پلاتفۆرمی یاریی Roblox داوە، تاوەکو مانگی شوباتی ئەمساڵ 86 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی هەبووە، نزیکەی نیوەی بەکارهێنەرانی یارییەکە لە خوار تەمەنی 16 ساڵییەوەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






