ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر، شێوازێکی نوێی فێڵکردن سەریهەڵداوە کە بەتایبەتی کارمەندانی گەیاندن (دلیڤەری) دەکاتە ئامانج و بووەتە هۆی ئەوەی زیانی دارایی بەر ژمارەیەک لەو کارمەندانە و خاوەن خواردنگەکانیش.
چیرۆکی سەرەکی؛ بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، کەسێک یان چەند کەسێک پەیدابوون لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکانی داواکردنی خواردنەوە، بە ناونیشانی هەڵە داوای خواردن دەکەن. دوای ئەوەی کارمەندی دیلیڤەری خواردنەکە هەڵدەگرێت و بەرەو ناونیشانەکە بەڕێدەکەوێت، ئەو کەسانە کە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە ژمارەی تەلەفۆنی کارمەندەکەی دەستدەکەوێت، پەیوەندیی پێوە دەکەن، ئەو کەسەی دەیەوێت فێڵەکە بکات بە بیانووی ئەوەی بەپەلە پێویستی پێیەتی، داوا لە شۆفێرەکە دەکات کە لە ڕێگادا کارتێکی "ئەپڵ ئایدی" (Apple ID) بە بڕی 50 دۆلاری بۆ بکڕێت و بەڵێنی پێدەدات کە لە کاتی گەیشتنی، پارەی کارتەکە و بڕێک پارەی زیاتریش (نزیکەی 10 بۆ 15 هەزار دینار) وەک دیاری پێدەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کڕینی کارتەکە ئەو کەسەی کە "خواردنەکەی داواکردووە" داوا لە کابرای دیلیڤەرەییەکە، وێنەیەکی کۆدی کارتەکەی بۆ بنێرێت. بەمجۆرە، دوای وەرگرتنی کۆدەکە، "فێڵبازەکە" ڕاستەوخۆ کارتەکە بەکاردەهێنێت و پەیوەندییەکەی دەپچڕێنێت. کاتێک کارمەندی دلیڤەری دەگاتە ناونیشانە هەڵەکە، دەبینێت هیچ کەسێک داوای خواردنی نەکردووە و بەمەش هەم پارەی کارتەکەی دەفەوتێت و هەم خواردنگەکەش زیانی پێدەگات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شوکور، یەکێک لە کارمەندانی دیلیڤەری، یەکێکە لەو کەسانەی کە هەوڵی فێڵلێکردنی دراوە چیرۆکەکەی بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، کەسێک بە ناوی "مستەر محەممەد" بە زمانی ئینگلیزی پەیوەندیی پێوە کردووە و داوای کڕینی کارتەکەی لێکردووە. ئەحمەد دەڵێت: "کاتێک چوومە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ کڕینی کارتەکە، یەکێک لە کارمەندەکان ئاگاداری کردمەوە و پێی وتم نەکەی بیکڕیت، چونکە ئەمە فێڵە و پێش تۆ نزیکەی 15 کارمەندی دیلیڤەریی دیکە بەهەمان شێوە فێڵیان لێکراوە."
دوای ئاشکرابوونی فێڵەکە، ئەحمەد کارتەکەی نەکڕیوە و خواردنەکەی بردووەتە ئەو ناونیشانەی کە پێی درابوو، کە نهۆمی شەشەمی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر بووە. کارمەندانی ئاسایشی نەخۆشخانەکە پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسە ناونیشانی ئەوان بەکاردەهێنێت و تەنها لەو ڕۆژەدا 15 شۆفێری دیلیڤەریی دیکەی بە هەمان بیانوو ناردووەتە لایان و فێڵی لێکردوون.
ئەمەش بزانە؛ ژمارە تەلەفۆنەکەی کە فێڵبازەکە بەکاریدەهێنێت (002348117126084) هی وڵاتی نەیجیریایە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە ئایا کەسەکە لە دەرەوەی وڵاتە یان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانە و ژمارەیەکی وەهمی بەکاردەهێنێت.
ئەوەی پێوویستە بیزانیت: لایەنە ئەمنییەکان و پۆلیسی هەولێر ئاگاداری ئەم بابەتەن و ڕایانگەیاندووە کە بەدواداچوونی ورد دەکەن و هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری ئەم کارە دەدەن. هاوکات هۆشداری دەدرێتە سەرجەم کارمەندانی دیلیڤەری کە ئاگاداری ئەم شێوازە نوێیەی فێڵکردن بن و بەهیچ شێوەیەک وەڵامی داواکاریی لەم جۆرە نەدەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






