داواکارییەکی بەپەلە لە سەرۆکایەتیی ڕۆحی درووزەکانەوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
- هەواڵ
- 11 تشرینی یەکەم

بەشێک لە ڕیشسپیانی درووز
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی ڕۆحی درووزەکان داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئەوەی دەستوەردانی خێرا بکەن و گەمارۆی سەر سوەیدا و دەوروبەری هەڵبگرن. هاوکات داوای دابینکردنی ڕێڕەوی مرۆیی و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی پێشێلکارییەکان دژی هاووڵاتیانی مەدەنی کردووە.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لەنێوان پێکهاتەی درووزەکان لە پارێزگای سوەیدا و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا ڕوویدا، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە هەزار و 600 کەس کوژران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارەبوون. تاوەکو ئێستا دۆخی شارەکە ئاسایی نەبووەتەوە، ناوە ناوە هێرشیان دەکرێتە سەر.
پەیامی فەرمی: سەرۆکایەتیی ڕۆحی درووز لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زۆرێک لە لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی بواری مافی مرۆڤ کراوە، تیایدا باس لە دۆخی سوەیدا کراوە و داواکارییەکی بەپەلە خراوەتەڕوو بۆ هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "بە ناوی سەرۆکایەتی ڕۆحییەوە، ئەم داواکارییە مرۆییە بەپەلەیە ئاڕاستە دەکەین، کە هەڵگری دەنگ و ئازارەکانی خەڵکەکەمانە لە جەبەلی پاشان. ئەم خەڵکە ماوەی چەند مانگێکە تووشی گەمارۆیەکی گشتگیر و سەخت بووە کە ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە و هەموو نیشانەکانی ژیانێکی شکۆمەندانە خنکاندووە. گەمارۆکە هەموو شتێکی گرتووەتەوە، وەک خۆراک، دەرمان، ئاو، سووتەمەنی و ئازادی هاتووچۆ.
درێژەی پەیامەکە:
- یارمەتییە نێودەوڵەتییە سنووردارەکان بەشمان ناکەن و بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان بەکاردەهێنرێن. مووچە و خانەنشینی فەرمانبەران بڕدراون، دامودەزگا گشتییەکان ئیفلیج بوون، خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکان لە خوێندن بێبەش کراون. گوندەکانمان داگیرکراون و دامەزراوە گرنگەکان وێران بوونە، بە ئەنقەست ڕێگری لە گەیشتنی سووتەمەنی دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆی داڕمانی کەرتی تەندروستی و مردنی چەندین نەخۆش.
- ئێمە لە زیندانێکی گەورەدا گەمارۆ دراوین، ژیانی خەڵکەکەمان سنووردار و چاودێریکراو و هەڕەشەی لەسەرە. ئەمە هەوڵێکە بۆ لەناوبردن یان ملکەچپێکردن.
- هەرچەندە خەڵکەکەمان پابەند بوون بە بڕیارەکانی ئاگربەست، کاتی ئەوە هاتووە کە گەمارۆکە هەڵبگیرێت و یاسای نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت بۆ لێپرسینەوە لە حکومەتی کاتی و میلیشیاکانی کە تاوانیان دژی خەڵکەکەمان ئەنجام داوە."
داواکاری فەرمی: سەرۆکایەتیی ڕۆحی درووزەکان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە بەپەلە کار بکەن و ئەم هەنگاوانە بنێن:
1. دەستبەجێ هەڵگرتنی گەمارۆ و دابینکردنی ڕێڕەوی مرۆیی پارێزراو.
2. لێپرسینەوە لە بەرپرسان و ئەنجامدەرانی تاوانەکان لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی.
3. ناچارکردنی لایەنە چەکدارە داگیرکەرەکان بە کشانەوەی تەواو و گەڕاندنەوەی هەموو ئەو زەوییانەی داگیرکراون.
4. کردنەوەی دەروازەی مرۆیی نێودەوڵەتی بۆ ئاسانکاری گەیشتنی یارمەتییەکان.
5. خێراکردن لە ڕێگەدان بە خەڵکی چیاکە بۆ جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنووسین لەژێر سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و پاراستنی نێودەوڵەتی.
لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتیی ڕۆحی درووزەکان سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە پشتیوانییان کردوون و گلەیی و پەژارەی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بەوانەی بێدەنگ بوون لە ئاست ئەو تاوانانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






