
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانیی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: لە دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا شاندێکمان دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی سووریا هەنگاوەکانی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای وڵاتەکە تاوتوێ دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: تۆم باراک بەڵێنی دابوو کە سەردانی ئێرە بکات و گوێ لە داواکارییەکانمان بگرێت، بۆیە لە حەسەکە یەکترمان بینی و جەختمان لە هاوکاریی دژی داعش، دۆخی ئێستا سووریا و تێکەڵبوونی دیمەشق بە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و چەند بابەتێکی جێی بایەخ کرد.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دوایین سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، مەزڵووم عەبدی وتی: بۆ زیاتر چەسپاندنی ڕێککەوتنی ئادار لە دەستووردا تێگەیشتنێکی هاوبەشمان هەیە و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، زیاتر چەسپاندنی ڕێککەوتنەکەمان تاوتوێ کرد، لە داهاتوودا چاوپێکەوتنی دیکەمان بۆ گۆڕێنی دەستووری وڵاتەکە دەبێت و نزیکبوونەوەی ئەرێنی هەیە.
مەزڵووم عەبدی، ئەمانەشی وت:
- لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر شێوازی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سووریا گفتوگۆیەکی زارەکیمان کردووە، سووریا دەیەوێت سوود لە ئەزموونی هەسەدە وەربگرێت، لە دووسێ ڕۆژی داهاتووشدا شاندێکی سەربازیمان دەچێتە دیمەشق و هەنگاوەکانی تێکەڵبوونی هەسەدە بە وەزارەتی بەرگریی سووریا گفتوگۆیان لەبارە دەکرێت.
- دەسەڵاتدارانی سووریا، تێکەڵبوونی هەسەدە و سوپای سووریا وەک یەکێتیی خاکی سووریا دەبینن و ئێمە دژی ئەوە نین، بەڵام پێویستە ئەمە لەسەر بنەمای سوریایەکی نامەکرزی بێت، بۆیە باوەڕم وایە بە گۆڕینی دەستوور، هەندێک شتی دیکەش دەگۆدرێن.
-ئێمە نامانەوێت بابەتی پەیوەست بە پڕۆسەی سەربازییەوە بخەینە سەر ڕاگەیاندنەکان.
- لە ڕێککەوتنی 10 ئازار زۆرترین قسەمان لەسەر هەسەدە و شێوازی تیکەڵبوونی بە سوپای سووریا کرەوە، نامەویت ناوەڕۆکەکەی ئاسکرا بکەین.
-تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سووریا پێویستە ببێتە بابەتێکی فەرمی، بۆیە پێویستی بە ڕێککەوتنی دیکە و مافی پاراستنی شەڕڤانانمان هەیە.
-ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان هاوشێوەی هەسەدە دەچێتە نیو سیستمی نوێی سووریاوە.
- دەبێت لە ماوەیەکی نزیکدا دیمەشق تێکەڵی شەڕی دژی داعش بێت.
- یەکێک لە مەرجەکانی هەڵگرتنی سزای سەر سووریا، تێکەڵبوونییەتی بە شەڕی دژی داعش.
-مژاری ئەساسی دەستوور، شێوازی سەربازی و حکومڕانی نوێی سووریا گفتوگۆ کراون و بڕیارە لە دااتوودا گەنگەشەی زیاتری لەسەر بکەین.
-بە دەسەڵاتدارانی سووریامان وتوە ئێمە سیستمی مەرکەزیمان ناوێت.
-باسی داهاتووی ڕێکەوتنی 10ئازار و چۆنیەتی پێشخستنیمان کردووە.
-ئاگربەستی گشتی هەنگاوێکی ئەرێنی بوو لەو ناوچانەی شەڕیان تێدا هەڵگیرساوە.
باکگراوند: لە 06-10-2025، تۆما باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و ئەدمیڕاڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد و گفتوگۆی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە، ڕۆژی دواتر مەزڵووم عەبدی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع و دەسەڵاتدارانی سووریا تاوتوێی داهاتووی وڵاتەکەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






