وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ کات لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندیمان ئاسایی ناکەینەوە
- هەواڵ
- 12 تشرینی یەکەم

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دڵێت: کۆماری ئیسلامی ئێران ناچێتە ناو ڕێککەوتننامەی "ئیبراهیم"ـەوە.
وێنە گەورەکە: لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا شەوی شەممە عەباس عێراقچی، ئاماژەی بە قسەکانی مانگی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپ دا کە ڕایگەیاند: لەوانەیە ئێرانیش بەشداری لە ڕێککەوتننامەی "ئیبراهیمی" بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە"، گوتی هیچ کات بەشداری لەو ڕێککەوتننامەیە ناکەین.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، هەمیشە ئەو شتانەی کە حەزی لێیە بە شێوەی جۆراوجۆر دەردەبڕێت بۆیە لەخۆیەوە قسەی کردووە کە گوتویەتی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە و بەشداری ڕێککەوتنامەی ئیبراهیم دەکات. بەڵام ئەوە قسەیەکە ترەمپ کردوویەتی بۆیە هیچ کات وا نابێت و بەشدار نابین، هەروەها گوتی تەنانەت کۆماری ئیسلامی ئێران متمانەی به ئیسرائیل نییه لەبارەی ئاگربەستی غەززەشەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتننامەی "ئیبراهیم" لە ساڵی 2020 بە ناوبژیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی " سەرەتا ئیمارات و بەحرەین و دواتر مەغریب و سودان" واژۆ کراوە، ئامانجی فەرمی ئەم پەیماننامەیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووری و ئەمنییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە و ئیسرائیلە. بە واتایەکی تر ئەو وڵاتانەی پێشتر دانیان بە ئیسرائیلدا نەناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەربارەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا عێراقچی ڕایگەیاند: ئێمە هیچ پەیامێکمان بۆ ئەمریکا نەناردووە و هیچ دانوستانێکیش تا ئەم ساتە لە ئارادا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






