
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق، دەستی بە پڕۆگرامێکی مەشقپێکردنی بەرفراوان کرد بۆ زیاتر لە 230 هەزار کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان، کە بڕیارە لە سێ قۆناغی مەشقپێکردندا بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن پێشتر ڕایگەیاندبوو پێویستییان بە زیاتر لە 250 هەزار کارمەند هەیە، لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ڕابردووش تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆمیسیۆن " کۆمیسیۆن دەستی بە مەشقپێکردنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان کرد، کە ژمارەیان زیاتر لە 230 هەزار کارمەندە و بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت. قۆناغی یەکەم ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2025/10/11 دەستیپێکرد و پڕۆسەکە تا کۆتایی ئەم مانگە (تشرینی یەکەم) بەردەوام دەبێت".
لەهەمان کاتدا: کۆمیسیۆن ڕێنمایی تایبەتی ڕێکارەکانی دەنگدانی بۆ کارمەندانی سندووقەکانی دەنگدان ئامادە کردووە، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە سەرپەرشتیکردنیان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان.
باکگراوند: بڕیارە مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






