
پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری کارەبا لەڕێگەی ئاڤا وەڵامی پرسیارێکی باو و گرنگی خەڵک دەداتەوە، چۆن دەتوانرێت کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکرێت.
پرسیاری سەرەکی: ئێستا خەڵکی کوردستان دەپرسن لە ڕابردوودا بۆ ڕۆژانە تەنها دەتوانرا هەشت کاتژمێر کەمتر یان زیاتر کارەبا دابین بکرێت، بەڵام ئێستا دەتوانرێت کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکرێت و ئەو کارەبایە لە کوێوە دێت؟
هۆکارە زانراوەکان: بەشێکی پەیوەندی بەو چاکسازییەوە هەیە لە کەرتی کارەبادا کراوە وەکو ڕێگریکردن لە دزینی کارەبا و ڕێکخستنەوەی دابەشکردنی، هاوکات هاووڵاتییانیش کەمتر کارەبا بەکاردەهێنن.
بەشێکی دیکەش پەیوەندی بە غازەوە هەیە، لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی غاز بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کراوە.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەوەکالەت وەزیری سامانە سروشتییەکانە، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز 140 مەتر پێ سێجا زیادی کردووە. لە دوای ساڵی 2019ەوە تاوەکو ئێستا بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتە 770 ملیۆن پێ سێجا، 80%ی ئەو غازە بۆ کارەبا بەکاردەهێنرێت، ئەوەی تری بۆ ماڵانە، بەمەش ئێستا کێشە گەورەکەی بەردەم بەرهەمهێنانی کارەبا چارەسەر کراوە.
لە کیڵگەی غازی کۆرمۆری چەمچەماڵ ساڵی 2019 ڕۆژانە 380 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم هێنراوە، ئێستا 520 ملیۆن پێ سێجا بەرهەم دەهێنرێت، بڕیارە ئەم مانگە 250 ملیۆن پێ سێجای تر زیاد بکرێت، بەمەش ڕۆژانە دەبێتە 770 ملیۆن پێ سێجا.
- پێشتر گازی شل بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار دەهات، ئەویش بەشی نەدەکرد و سووتەمەنی نەبوو بۆ وێستگەکانی کارەبا، ئێستا لەجیاتی گازی شل غاز بەکاردێت و نرخی غازیش هەرزانترە لە گازی شل.
زانیاریی زیاتر: لەم کابینەیە هەزار و 840 مێگاوات کارەبامان بۆ ناو تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد کردووە، ئەمەش وای کردووە ئێستا بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بگاتە چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا.
- لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە سێ هەزار و 200 پرۆژەی دابەشکردنی کارەبا جێبەجێکراون، وەکو دانانی فیدەر بۆ گەڕەکە تازەکان و گوندەکان.
- 23 وێستگەی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون.
- لە کۆی گشتی یەک ملیۆن و 940 هەزار هاوبەش، ئێستا یەک ملیۆن و 100 هەزار هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە. بەپێی پلان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 دەکرێتە 24 کاتژمێری، بەڵام بەپێی ئەنجامی پڕۆژەکە بێت زووتر لە وادەی دیاریکراو تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





