شەرع: ئاوەدانکردنەوەی سووریا 600 بۆ 900 ملیار دۆلاری پێویستە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 تشرینی یەکەم

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند، تێچووی ئاوەدانکردنەوەی سووریا 600 بۆ 900 ملیار دۆلاری پێویستە. شەرع داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پاڵپشتی هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2011 خەڵکی سووریا شۆرشییان دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەستپێکرد، دواتر شەڕی نێوخۆ لەنێوان حکومەت و شۆرشگێرەکان بەرپا بوو و 14 ساڵی خایاند، بەشێکی زۆری شار و شارۆچەکەکان وێران بوون، ئەمە جیا لە ئاوارەبوونی ملیۆنان سووری بۆ ناوەوە و دەرەوەی سووریا. لە ئێستادا حکومەتی سووریا بە هاوکاریی چەندین وڵات هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی شارەکان و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری دەدات.
لێدوانی فەرمی: شەرع لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی (60 خولەک)ی کەناڵی (سی بی ئێس نیوز)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان کە بەسەر سووریادا سەپێنراون، ڕێگرن لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە.
هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی کراوە دەبێت بۆ هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان کە ڕێز لە سەروەریی وڵاتەکەی بگرن. ئاماژەی بەوەشکرد، "سووریا شایەنی ئەوەیە لە ئارامی و ئاسایشدا بژی، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و جیهاندایە".
باکگراوند؛ لە 08-12-2024، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و شارەکانی دیکەدا گرت و کۆتاییان بە 61 ساڵ حوکمڕانیی حیزبی بەعس هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






