بە بڕیاری مەسرور بارزانی چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە پارێزگای هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی پاکێجێک پڕۆژەی ستراتیژیی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکات، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی؛ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی 791 ملیۆن و 892 هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی، بەمەبەستی دووبارە دروستكردنەوەی بنكەی تەندروستیی مۆردانە لە پارێزگای هەڵەبجە.
هاوكات؛ مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە لەسەر دروستكردنی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەكی سەردەمیانە لە پارێزگای هەڵەبجە كە توانای ئەنجامدانی چارەسەر و نەشتەرگەری لە ئاستێكی بەرزدا بێـت.
هەروەها؛ دابینكردنی ئامێری پزیشكی بەمەبەستی چارەسەركردن و شكاندنی بەردی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە.
لەلایەکی دیکە؛ وەزیری تەندروستی دەشڵێت، ڕەزامەندی دراوە لەسەر پێكهێنانی بۆڕدێكی ڕاوێژكاریی تەندروستی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی بۆ چارەسەركردنی بەپەلەی نەخۆشانی بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





