کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"

شەیری بکە لە:
کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی تارمیەی باکووری بەغدا، ئۆتۆمبێلی کاندیدێکی (هاوپەیمانیی سیادە) کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداشە، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بە ئامانج گیرا و ڕووداوەکە بووەهۆی کوژرانی ئەو کاندیدە.

 

وێنە گەورەکە: 11ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لەئێستاوە کاندیدەکان بانگەشەی گەرم و گوڕ بەڕێوەدەبەن، هاوپەیمانیی سیادە و تەقەدووم دوو دیارترین لیستی سوننەکانی عێراقن و کارنامەی هەڵبژاردنیان لەسەر ڕەخنەگرتن لە پەراوێزخستنی سوننە و بەڵێنی بەهێزکردنەوەی ئەو پێکهاتەیە داڕشتووە، کە زیاتر لە 80 ساڵ حکومڕانی عێراق بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد مەشهەدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی  هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

ئەمەش بزانە؛ سەفا مەشهەدانی یەکەمین کاندیدی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە کە بە ئامانج بگیرێت و بکوژرێت، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ