
دیمەنی دوای سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای سووتانی بەشێکی دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەڵێنی قەرەبووی بە خاوەن دووکانەکان دا، بەڵام تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە شەش مانگ بەسەر سووتانی بەشێکی دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانیدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئێستا کاسبکاران لە چاوەڕوانی قەرەبووکردنەوە و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەدان کە پێیان درابوو. دوای ڕووداوەکە، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەڵێنی دروستکردنەوەی دووکانەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دابوو، بەڵام بە قسەی کاسبکاران، هیچ کام لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بورهان حەمەئەمین، نوێنەری کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "بەڵێنیان پێداین دووکانەکانمان بۆ دروست بکەنەوە و وتیان پەناڵ و چیمەنتۆتان پێدەدەین، بەڵام بۆیان نەکردین. ناچار بووین خۆمان پەناڵمان کڕی." هەندێک لە دووکاندارەکان ئەوەندە زەرەریان کردووە، وەکو خێر پارەیان بۆ کۆکراوەتەوە. "دوو جار زەرەرمان کردووە، جارێک بێ کار بووین، جارێکیش کەلوپەلمان سووتاوە."
بورهان وتیشی: "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، بەڵێنی پێداین پەناڵەکانمان بۆ دابین بکات، بەڵام نەیکرد و هەر ئاوڕمان لێ ناداتەوە."
لێدوانی فەرمی: عەتا محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئێمە تەنیا بەڵێنی قەرەبوومان بە دووکاندارەکان دابوو و پێمان دان."
عەتا محەممەد ئاماژەی بە هەوڵەکانی نووسینگەکەیان دا و وتی: " چووینەتە لای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، و واژۆی کردووە تاوەکو قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عەتا محەممەد، داواکارییەکە و نووسراوە فەرمییەکە چووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و کاری لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی لە بودجەی فریاکەوتن پارەیان بۆ دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





