فڕۆکەکانی پاکستان کابول و قەندەهاریان بۆردوومان کرد و ئەفغانستان داوای ئاگربەست دەکات
- جیهان
- 15 تشرینی یەکەم

دیمەنی دوای هێرشەکانی پاکستان بۆسەر ئەفغانستان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لە دوای چەند هەفتەیەک لە گرژیی و ئاڵۆزی و پێکدادانی سەربازی لەسەر سنوور، ئەمڕۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان گەیشتە لووتکە. فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان هێرشی ئاسمانییان کردە سەر دوو شاری گرنگی ئەفغانستان، لەوانەش کابولی پایتەخت و قەندەهار، کە وەک پایتەختی تاڵیبان ناسراوە و سەرکردە باڵاکانی تاڵیبانی ئەفغانستان تێیدا نیشتەجێن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند هەفتەیەکە سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵاتی پاکستان و ئەفغانستان بوونەتە گۆڕەپانی شەڕێکی پچڕپچڕ. هەرچەندە ئەفغانستان لە ڕووی سەربازییەوە لاوازترە بە بەراورد بە پاکستان کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و فڕۆکە و مووشەکی پێشکەوتووە، بەڵام هێزەکانی ئەفغانستان بەردەوام هێرشیان لەسەر سنوورەوە ئەنجام دەدا و زیانیان بە پاکستان دەگەیاند. جگە لەوەش، گرووپی چەکداری "تاڵیبانی پاکستان" کە جیاوازن لە تاڵیبانی ئەفغانستان و بە پشتیوانیی ئەفغانستان هێرش دەکەنە سەر پاکستان، لە ناوخۆدا زیانیان بە وڵاتەکە گەیاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەهۆی ئەم گرژی و پێکدادانانەوە، سەدان کەس لە هەردوو لا، لە سەرباز و هاووڵاتیی مەدەنی، کوژراون. ئەمڕۆ پاکستان لە وەڵامدا فڕۆکەی جەنگیی بەرز کردەوە و هێرشی ئاسمانی قورسی کردە سەر چەند ئامانجێک لە کابول و قەندەهار. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکان زۆر گەورە بوون و زیانێکی زۆریان گەیاند.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەم هێرشانە، حکومەتی کاتیی تاڵیبان لە ئەفغانستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای ئاگربەستی کرد و داوای ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی کرد. پاکستان داواکەی ئەفغانستانی پەسەند کرد و ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هێرش ناکات و شەڕەکە ڕادەگرێت. وتەبێژێکی پاکستان ئاماژەی بەوەدا کە "دوای ئەو 48 کاتژمێرە قسەیەکی تری لێ دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





