ئاڤا نیوز
یه‌که‌مین کڵێسا‌ی تایبه‌ت به کریستیانه سریانییه‌کان به ناوی "مریه‌م العهزراء" له ده‌ڤه‌ری بادینان کرایه‌وه. ئه‌م بۆنه‌یه به به‌شداریی که‌سایه‌تییه گه‌وره ئایینییه‌کانی سه‌ر ئاستی جیهان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی 2014 و هاتنی چه‌کدارانی داعش بۆ نه‌ینه‌وا، به‌شێکی زۆر له کریستیانه سریانییه‌کان ئاواره بوون و ڕوویان له پارێزگای دهۆک کرد. ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی، و کولتووری پێکه‌وه‌ژیانی به‌هێز له دهۆک به‌تایبه‌تی، وایکردووه که ئه‌م شاره ببێته ناوه‌ندێک بۆ ژیانی ئاشتیانه‌ی پێکهاته جیاوازه‌کان. کردنه‌وه‌ی ئه‌م کڵێسایه‌ش وه‌ک ههنگاوێکی گرنگ بۆ چه‌سپاندنی زیاتری ئه‌م پێکه‌وه‌ژیانه داده‌نرێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی سریانی له دهۆک و ده‌وروبه‌ری به گه‌رمی پێشوازییان له کردنه‌وه‌ی کڵێساکه کرد. شهماشا سالم، که سریانییه‌کی خه‌ڵکی زاخۆیه و بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا هاتبووه دهۆک، بە ئاڤای وت: "زۆر دڵخۆشین به کردنه‌وه‌ی ئه‌م کڵێسایه، که ئه‌نجامی پشتیوانیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه بۆ سریانه‌کان."
هاوکات، دینا ئه‌رکان، که ئافره‌تێکی تری سریانییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان کریستیان، موسڵمان و ئێزدییه‌کاندا ناکات، هه‌ر بۆیه ئه‌م کڵێسایه له دهۆک کرایه‌وه و دڵی ئێمه‌ی زۆر خۆش کرد." سارا قه‌یس، کچێکی دیکه‌ی سریانییه و ده‌ڵێت، "کردنه‌وه‌ی ئه‌م کڵێسایه شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو نه‌بوو، چونکه ئێمه هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌م گرنگیدانه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین و دڵخۆشین که لێره گرنگی به سریانه‌کان ده‌درێت."
لێدوانی فەرمی؛ ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که وه‌ک نوێنه‌ری سه‌رۆکوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا کردبوو، ڕایگه‌یاند: "ڕێبازی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک بارزانی و گرنگیدان به هه‌موو پێکهاته‌کان به‌بێ جیاوازی، ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ سریانه‌کان له دهۆک دڵخۆشن. کردنه‌وه‌ی ئه‌م کڵێسایه ههنگاوێکی دیکه‌ی گرنگه بۆ پته‌وکردنی بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا."
به‌پێی ئاماره‌کان، زیاتر له 500 خێزانی سریانی له پارێزگای دهۆک نیشتەجێن. کردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین کڵێسا‌ی تایبه‌ت به‌م پێکهاته‌یه، به ئاماده‌بوونی په‌تریارک مار ئیگناتیۆس ئه‌فرامی دووه‌م، په‌تریارکی کڵێسا‌ی سریانی ئۆرسۆدۆکسی له جیهان، جارێکی تر سه‌لماندی که دهۆک ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێته ناوه‌ندێکی جیهانی بۆ پێکه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ببینە و ببیستە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
- فۆتۆستۆری
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارکردن لە پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەستیپێکرد
- ببینە و ببیستە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ئەو خێزانەی 15 ساڵە سەرقاڵی ڕاوەماسین
- فیچەر
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تایەر تۆفیق؛ دەنگێکی نەمر لە کۆیەوە
- فیچەر
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژن و پیاو لە گوندی فەقیانی پێکەوە دانوولە دروست دەکەن





