هەسەدە لەناوبردنی چەند شانەیەکی داعش بە هاوکاریی هاوپەیمانان ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

لۆگۆی هێزەکانی هەسەدە
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەوروبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چەند شانەیەکی داعش لەناوبراون.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی ڕابردوو هەسەدە هۆشدارییدا کە داعش تا ئێستاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لەناوخۆی سووریا و لە ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش کە ئاماژەکان دەری دەخەن ڕێکخراوەکە تا ئێستاش توانای ئەنجامدانی هێرشی ماوە کە بەهۆیەوە دەتوانێت زیان بە خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی ناوچەکە بگەیێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە گوندی بریهە و سەبحەی ناوچەی ئەلبەسیرە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە سێ کەس دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە، کە لە هێرشکردنەسەر هێزەکانی هەسەدە و خەڵکی مەدەنیدا بەکاردەهێنران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەشێک بوون لە شانە نوستووەکانی داعش و لە ئەنجامدانی چەندین هێرش بۆ سەر ناوچەکانی دێرەزوو بەشداربوون و ڕۆڵیان هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






