لە دێرەزوور کاروانێکی ‌هێزەکانی سووریا بە ئامانج گیران؛ کوژراو و بریندار هەیە

شەیری بکە لە:
لە دێرەزوور کاروانێکی ‌هێزەکانی سووریا بە ئامانج گیران؛ کوژراو و بریندار هەیە

دیمەنی دوای هێرشەکە. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لەسەر ڕێگەی دێرەزوور- مەیادین هێزێکی سەر بە حکومەتی سووریا بە ئامانج گیرا، لە ئەنجامیشدا سێ کەس کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەم ڕووداوەدا گومانەکان زیاتر بۆ ئەوە دەچن داعش بۆمبێکی چێنراوی دانابێت و بە ئۆتۆمبێلی هێزێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریادا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامیشدا سێ کەس کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون، دۆخی بەشێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریش لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگەی دێرەزوور- مەیادین، ژمارەیەک کارمەندی پاسەوانی سەر بە وەزارەتی وزەی وڵاتەکەیان لەلایەن لایەنێکی نەناسراوەوە بە ئامانج گیراون، لە ئەنجامیشدا چەند کەسێک کوژراو و برینداربوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 2ـی ئەم مانگەش لەسەر هەمان ڕێگا بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی سەر بە فیرقەی 86ـی  وەزارەتی بەرگری سووریادا تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز برینداربوون، لەم ڕووداوانەدا پەنجەی تۆمەت بۆ شانە نووستوەکانی داعش ڕادەکێشرێت و بە هەوڵدانی ڕێکخراوەکە بۆ دروستکردنی پشێووی ئەمنی لەقەڵەم دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ